ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی 2025/10/14 بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە نوسەران و خوێنەرانی کتێب (کتێبخانەی ئازادی ) کرایەوە.
سەرەتا هاوڕێ فاخر شەهید زاهیر ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی قرتێلی کردنەوەی کتێبخانەکەی بڕی و پیرۆزبایی لە خوێنەرانی کتێب کرد.
دواتر مامۆستا بێستون بەرپرسی هزری و ڕۆشنبیری مەڵبەندی سلێمانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبوان کرد، بەخێرهاتنی میوانانی مڕاسیمەکەی کرد و ئاماژەی بەوەدا حزبی شیوعی لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی سیاسی خۆیدا گرنگی بە کتێب و خوێندنەوە داوە و کتێبی بە ڕێبەری فکر و تێکۆشان بەبنەما گرتوە .
مامۆستا بێستون وتی: ئێمەی شیوعیەکان باوەڕمان وایە گەر مڕۆڤ نەخوێنێتەوە ناشتوانێت بیربکاتەوە و ناشتوانی خەیاڵ بکەیت و ناشتوانی گەشە بکەی سەرکەوتوو بیت.