هەواڵە جیهانیەكان بڵاویان كردەوە گوایە پێشمەرگە بەرهەڵستكارەكانی ئێران چونەتە ناو خاكی كوردستانی رۆژهەڵاتەوە بۆ رزگاركردنی شارە كوردیەكان و لەوێوە سەرهەڵدانی سەرتاسەری روبدات، ئێرانیش هەڕەشە دەكات و دەڵێ‌ زۆرینەی بارەگاكانمان بۆردومان كردووە.
کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی ناوچەکە سەبارەت بە بنکەی ئەمریکا لە باکوری عێراق قسەی کردوە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، هۆشداریی دایە گروپە جوداخوازە کوردەکان لە هەوڵدان بۆ دزەکردنە ناو خاکی ئێران و جەختی لەوە کردەوە کە “هێزە چەکدارەکان تەحەمولی هیچ جوڵەیەکی لەوجۆرە ناکەن".
لاریجانی لە یەکەم لێدوانیدا سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی ئەگەری جوڵەی کورد بە پاڵپشتی ئەمریکا و ئیسرائیل ڕایگەیاند، "نابێت گروپە جوداخوازەکان وابیربکەنەوە کە هەلومەرجەکان لەبارن بۆ جوڵە یان گرتنەبەری هیچ هەنگاوێک".
 لە 28ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەرفراوان دژی ئێران ئەنجام دەدەن، بەپێی ئاماری مانگی سوری ئێران، عەلی خامنەیی ڕێبەری مەزنی باڵای كۆماری ئیسلامی و لانیکەم 7787 کەسی لێکوژراوە.
تاران بە هێرشەکانی بۆ سەر ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە تۆڵەی کردوه‌تەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە کە ڕوسیا و نێودەوڵەتی هۆشدارییەکانیان لەبارەی پەرەسەندنی زیاترەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا