
هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری مەشهەد و لە کاتی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان دژی دەسەڵاتی ئێران، کچێکی کوردیان بە ناوی زەهرا عەیدینژاد شەهید کرد.
بەپێی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، زەهرا عەیدینژاد تەمەنی ٢٨ ساڵە و خەڵکی شاری قۆچان بووە.
ئەو تۆڕە ڕایگەیاندووە کە تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و لەژێر چاودێریی توندی هێزە ئەمنییەکان دا بە خاک سپێردراوە.