ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر دەڵێت: دۆخەكە زۆر سەخت و مەترسیدارە، تائێستا هەموو بەڵێنانەی شام بە كۆمەڵگەی  نێودەڵەتی و ئەو شاندانەی داوە سەردان دەكەن، تەنها لە چوارچێوەی بەڵێندا ماوەتەوە، ئەوەی دەیكەن پێچەوانەی بەڵێنەكانیانەو كۆمەڵگەی خۆیان قڕ دەكەن.

ئیلهام ئەحمەد لە پەیامێكدا دەڵێت: تەنها لە خێزانەكەی من لە شێخ مەقسود (7) كەس گیانی لە دەستداوە، كە لەناو پاسێكدا بوون و درۆنێك لێیداون و گیانیان لەدەستداوە، ماڵی خەڵكی تاڵان دەكەن، جیهان بێدەنگە لە ئاستی ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە ژنە شەڕڤانەكان دەكرێت كە جیهان قەرزاری ئەوانە.

 ئاماژە بەوەشدەكات: جیهان تائێستا هەڵوێستێكی روونی بەرامبەر ئەو داعشانەو بەرامبەر ئەو تاوانانەى ئەنجامدەدرێن، ئەگەر ئەمڕۆ هەڵوێستێكی توندیان بەرامبەر نەگیرێتەبەر ئەو شەڕ بۆ دەرەوە پەلدەكێشێت، جارێكی بیری توندڕەوی پەلدەكێشێتەوە بۆ وڵاتانی دەرەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا