لە بودجەی ساڵی 2025ی عێراق 90 ترلیۆن دینار بۆ مووچە تەرخانکراوە.

بەپێی زانیاریەکان لە ئێستادا ژمارەی کۆی مووچە خۆرانی عێراق  10 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

ژمارەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە ئێستادا گەیشتووەتە 4ملیۆن 200 فەرمانبەر هاوکات ژمارەی خانەنشینان 3 ملیونی تێپەڕاندووە.

لەپاڵ فەرمانبەران و خانەنشینان زیاتر لە 3 ملیۆن کەس لە چوارچێوەی چاودێری کۆمەڵایەتی مووچە وەردەگرن.

بۆیە لە بودجەی گشتی ساڵی 2025 ئەو بڕە پارەیەی بۆ مووچە تەرخانکراوە 90 ترلیۆن دینار کەمتر نییه،بۆ هەر مانگێک عێراق پێویستی بە نزیکەی 8 ترلیۆن دینارە بۆ مووچە.

عێراق مانگانە بە بەردەوامی 3 ملیۆن و300 هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە هەناردە دەکات،بەڵام داهاتی ئەم نەوتە دۆلارە نەک دینار،ئەم پارەیە دەخرێتە سەر ژمارەیەکی تایبەت و لە بانکێکی فیدراڵی ئەمریکا دادەنرێت.بەڵام ئەم پارەیە ڕاستەوخۆ ناگوازرێتەوە بەڵکو پەیوەستە بە حەواڵی دارایی و هاوردەی بازرگانیەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە".

ئەمەش وایکردووە مانگانە پارەی کاش لەبەردەست نەبێت و گرفت لەبەردەم دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دروست ببێت.وەک چۆن لەم دوایانەدا حکومەت ناچار بۆ دابینکردنی پارەی مووچە پەنابەرێت بۆ قەرزکردن لە ئەمانەی باج ".

بەپێی زانیاریەکان لە سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 1921 تا ڕوخانی ڕژێمی بەعس ساڵی 2003 ژمارەی کۆی مووچە خۆرانی عێراق لە نێوان 650 بۆ 850 هەزار مووچەخۆر بووە

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا