پێچەوانەی پێشبینیەكان دەگوترا بەهەناردە كردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان نرخی ئەم كاڵا شلەیە دادەبەزێ ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت 25 سەنت بەرز بۆوە و شارەزایانی ئابووری هۆكارەكەی بۆ داڕمانی دامەزراوە نەوتیەكانی روسیا دەگەڕێننەوە.
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بە 65 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 61 دۆلار و 92 سەنت.