كاریگەریەكانی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بازاڕەكانی جیهان بەهای ئەو شلەمەنیەی دابەزاند.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠ی ئەیلول، بەراورد بە رۆژی ڕابردو وهەمان کات، نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکردوە و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٧ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی نزمبوەتەوە و بە ٦٣ دۆلار و شەش سەنت لە بازاڕەکاندا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەم دابەزینی نرخی نەوتە لە کاتێکدایە کە لە ٢٧ی مانگەوە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان دەستپێکردەوەتەوە.