چەند رۆژێك بوو بەهای نەوتی خاو رووی لەدابەزین بوو، دوو رۆژە بەجێگیری ماوەتەوە.
نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٢ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە جێگیریدا مایەوە و بە ٥٨ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها پرسی ئاگربەستی ئیسرائیل و غەززە لەدوای ئەوەی هەردوو حەماس و ئیسرائیل رازی بوون بە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستەکە.