ئیسرائیل رایگەیاند: بەپێی رێكەوتنەكان و بۆ نیاز پاكی دوو هەزار زیندانی فەلەستینیمان ئازاد كردوە،
میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوەدەکەن، کە حکومەتی وڵاتەکەیان ههزار و ٩٦٨ زیندانی فەڵەستینی لە سەرتاسەری وڵات، گواستراونەتەوە بۆ زیندانەکانی عۆفەر و کتزیۆت لە کەرتی ڕۆژئاوا."
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە پێویستەکان لە زیندانەکان هەموو زیندانییەکان لە زیندانی عۆفەرەوە بەرەو کەرتی ڕۆژئاوا ئازاد کران.
حەماس لەو بارەیەوە پیرۆزبایی لە زیندانییە ئازادکراوەکان، ڕایگەیاند'' ئەمەش دەستکەوتێکی گەورەیە مێژووی خەباتی بەردەواممان.''
لە بەرامەبەردا، حەماس هەر ٢٠ بارمتە زیندووەکەی ئازاد کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بە حەماس بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەر کە بووە هۆکاری دەستپێکی شەڕ بەشێکی بۆ فشارکردن و ئازاد کردنی ئەو زیندانیانە بووە بەڵام لە بەرامبەردا نزیکەی ٧٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە غەزە کوژران و بە سەدان هەزاریش بریندار بوون.