زۆربەی شرۆڤەکارو چاودێرانی سیاسی، پێشبینی و بۆچونیان وابوو کە لەمانگی ئەیلول ئەمریکاو ئیسرائیل هێرش دەکەنە سەر عێراق و گروپە چەکدارەکان دەکەنە ئامانج و دۆخی ئەمنی عێراق تێکدەچێت و دەبێتە هۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بەڵام بەبێ هیچ هێرش و پەلامارێکی دەرەکی و ئاڵۆزیەکی ناوخۆیی، مانگی ئەیلول تێپەڕی و لە سێیەم ڕۆژی مانگی تشرینی یەکەم بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکردو دوو هەفتە بەسەر بانگەشەدا تێپەڕی.

ئێستا شرۆڤەکاران و چاودێرانی سیاسی پێیان وایە، گۆڕانکاری و ئاڵۆزی لە عێراق کەوتوەتە دوای 11/11، واتا دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئاشکرابونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان. پێشیان وایە ئەگەر گۆڕانکاری لە سندوقەکانی دەنگدانەوە ئەنجام بدرێت و شیعە دەسەڵاتدارەکانی نزیک لە ئێران لە دەسەڵات دوور بخرێنەوە، ڕەنگە دۆخەکە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی عێراق بێت و دەنگدەران لەڕێگەی دەنگدانەوە ووڵاتەکەیان لە جەنگ و کاولکاری بەدوور بخەنەوە.

بەڵام بەپێچەوانەوە چیتر ئەمریکا و ئیسرائیل پێیان قبوڵ نیە لایەنەکانی نزیک لە ئێران لە دەسەڵات بمێننەوەو گروپە چەکدارەکانیان بەردەوام بن لەهەڕەشەو مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیل و بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.لە کاتێکدا ئەمریکاو ئیسرائیل تا ئاستێک هەڕەشەو مەترسیەکانی ئێرانیان لەناوچەکە کەم کردووەتەوەو حەماس و حزبوڵاش بەتەواوی لاوازو لەجوڵە خراون.

بۆیە هێشتا عێراق مەترسیەکانی شەڕو ئاڵۆزی و گەمارۆی ئابوری تێنەپەڕاندووە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا