دواجار بزووتنەوەی حەماس بەچەكدانان رازی بوون ئامادەشە بارمتەكان بداتەوە ئیسرائیل و غەززە چۆڵ بكات.
٦ی تشرینی یەکەم بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند'' ئامادەین چەکەکانمان ڕادەستی دەستەی هاوبەشی فەڵەستینی و میسری، بەسەرپەرشتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بکەین، لەگەڵ ئەوەشدا، تەواوی بارمتە و تەرمەکانی ئیسرائیل لە زووترین کاتدا ڕادەست بکەینەوە.''
حەماس دەڵێت'' ️ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی تەرمەکانین کە ڕەنگی چەند ڕۆژێکی پێ بچێت، بەڵام تەواوی بارمتەکانی ئیسرائیلیمان ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ئازادیان بکهین.''
ئاماژە بەوەشكراوە، هەموو گرەنتییەکی ئەمەریکایان وەرگرتووە سەبارەت بەوەی، ئیسرائیل دوای ئازادکردنی بارمتەکان هێرش ناکاتەوە سەر کەرتی غەزە و دەست بە کشانەوە دەکات لەو ڕووبەرەی داگیری کردووە لە کەرتەکە.
بڕیارە، بڕیارە دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان شاندی ئیسرائیل و شاندی بزووتنەوەی حەماس لە هاوینەهەواری شەرەم شێخ لە میسر، لە بارەی ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەزە دەست پێ بکات.