بڕیارە ئەمڕۆ بزووتنەوەی حەماس تەرمی بارمتەكان بداتەوە ئیسرائیل بەڵام بزووتنەوەكە رایگەیاندووە كە تەرمی هەندێكیان بزرن.
ئاژانسی سكای نیوز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیک لە حەماس بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای په‌یامه‌كه‌ی حه‌ماس، ئیسرائیل به‌ڵێنیداوه پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی دیلەکان ته‌واو بكات، بەڵام حەماس ناتوانێت سەرجەم بارمتەکان ڕادەست بکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حەماس دەڵێت کە بەشێک لە تەرمی بارمتەکان دیار نین و بڕیارە دواتر تیمه‌كانی پسپۆڕانی عه‌ره‌ب و بیانی به‌شداری له گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمه‌كاندا ده‌كه‌ن له شوێنه ئه‌گه‌رییه‌كانی ناشتن.
سەبارەت بەو کێشەیەش، وته‌بێژی حكومه‌تی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند'' ئیسرائیل ئاماده‌یه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و ٢٨ ته‌رمی بارمتەی کە ماوە لە کاتێکی دیکەدا ئەگەر ئێستا ٢٠ بارمتەی زیندوو ئازاد بکرێن.''