دوای هێرشەكەی هێزەكانی سوریا بۆسەر گەڕەكە كورد نشینەكانی حەڵەب، هەسەدە هۆشداری دایە رسوریا و پارێزگاری حەڵەبیش ئاگربەستی راگەیاند.

  شەوی ڕابردوو، هێزەکانی حکومەتی سوریا بە چەکی قورس هێرشیان کردە سەر هەر یەک لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، ئەمڕۆ ٧ی تشرینی یەکەم، غەرام غەریب، پارێزگاری حەلەب بەستنی ئاگربەستی ڕاگەیاند و دەڵێت'' ئامانجمان ئەوە نەبووە هێرش بکەینە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی.''

ئەو پارێزگارە لە تۆڕی کۆمەڵاتی ئێکس بڵاویکردەوە، بڵاوکردنەوەی هێزەکانی حکومەت لە دەوروبەری شاری حەلەب بەهۆی ئەوەیە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات و لایەنگرانی کە لە یاسا دورچوون چەندین پێشیلکاری بەردەوامیان ئەنجامداوە.

غەرام غەریب، جەختیشی کردەوە لەوەی، حکومەت و هێزەکانی ئاسیاش و ناوخۆ هیچ ئامانجیان نەبووە شەڕ ڕووبداوت و ژیانی هاوڵاتیان مەدەنی لە مەترسیدا بێت.

لەلای خۆشیەوە، هەسەدە، بە بڵاوکردنەوەی تۆماری تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر ئەو گەڕەکانە هۆشداری توند دەدات لەوەی دیمەشق هەمان کاری حکومەت پێشووی سوریا دووبارە دەکاتەوە و ژیانی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە مەترسیدایە کە زۆرینەیان ئاوارەی عەفرینن و لە شەڕ ڕایان کردوە بەڵام حکومەتی نوێ سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع تۆپبارانیان دەکاتەوە.

هەسەدە، جەختدەکاتەوە لەوەی حکومەتی دیمەشق بێباکە بەرامبەر بە ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و هەر بۆیە لە ڕێگەی هێزێکی زۆری سەربازی هێرشی کردوەتە سەر ئەو گەڕەکانە و تۆپبارانیان دەکات.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا