چەند رۆژێكە نرخی بەنزین لە شارەكانی هەرێم بەرز بۆتەوەو و هۆكارەكەششی كەمی خستنە بازاڕەو هیچ پاڵپشتیەكی حكومەت نیە بۆ دابەزینی نرخی بەنزین.

 بەهمەن قادر، لە لێدوانێكیدا رایگەیاند و دەڵێت " نرخی هەر سێ جۆرەکەی بەنزین موحەسەن و سۆپەر و نۆرماڵ ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە، ئەمەش لە شەوی رابردووەوە لە سلێمانیش دەستیپێکرد".

" ئاستی خواست لەسەر بەنزین تاوەکو ئێستا جێگیرە، بەڵام بەرهەمهێنان کەمبووەتەوە و بە گشتی لە دهۆک و هەولێر چەند رۆژێکە گرانبووە و ئێستا سلێمانیشی گرتووەتەوە"،( وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی وا دەڵێت ).

ئەم نرخە بەراورد بە نرخی بەنزین لە شارەکانی ژێر دەسەڵاتی بەغدا تەواو جیاوازەو لەو ناوچانە حکومەت پاڵپشتی نرخەکەی دەکات و بڕێکی خەرجیەکانی خستۆتە سەر ئەرکی خۆی و بە نیوەی نرخی هەرێم دەفرۆشرێت.

لە دوا رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا رۆژانە بۆ پێویستی ناوخۆ بەغدا رەزامەندی پێشاندا ٥٠ هەزار بەرمیل نەوت لەو نەوتەی هەرێم دەیدات بە سۆمۆ، بدرێت بە هەرێم بۆ پێداویستی ناوخۆ.

لە بەغدا پاڵاوگەکان موڵکی کەرتی گشتین، بەڵام لە هەرێم موڵکی تایبەتن و کۆمپانیاکانی حزبیش شەریکن لەو کەرتەدا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا