لە بەیاننامەیەکدا،مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق ڕایگەیاندوە، کە ڕێکەوتنی سێ قۆڵی هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان.
لە بەیاننامەکەی حزبی شیوع عێراقدا هاتووە،دووبارە هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بۆڕی نەوتەوە لە کەرکوکەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی و گەیشتنی بە بازاڕەکانی جیهان، هەنگاوێکە بۆ کۆتاییهێنان بەڕاگرتنی هەناردەی نەوت، کە بووە هۆی زیانی زیاتر لە٢٤ مليار دۆلار لە ماوەی ٣٠ مانگدا.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا حزبی شیوعی عێراق دەڵێت،ڕێکەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتیەکان، هەنگاوێکی پێویستبوو بۆ کۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی هەناردەی نەوت و بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی،بەڵام ئەمەش بەس نیە ئەگەر هەنگاوی دیکە نەنرێت بۆ دەرکردنی یاسایەکی هەمیشەیی نەوت و غاز وەک ئەلتەرناتیڤی ڕێکەوتنەکان.
هەروەها ئاماژەی پێکردووە ئەم ڕێکەوتنە لەسەر ئاستی فەڕمی و ناوخۆ پێشوازی لێکرا بەتایبەت لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە. بەو هیوایەی چیتر بەربەست نەیەتە بەردەم خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران ،کە بونەتە قوربانی ناکۆکیەکانی نێوان بەغداو هەولێر.
هەروەها حزبی شیوعی عێراق جەختی لەسەر دەکاتەوە کە ئەم ڕێکەوتنە جارێکی تر دەیسەلمێنێت ئەگەر ئیرادە هەبێت ئەوا توانای چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا ئاسان دەبێت.
هەروەها حزبی شیوعی عێراق هیواخوازە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی شەفافیەتی زیاتر لە سیاسەتی نەوت و سەرچاوە داراییەکانی هەناردەکردنی نەوتدا.
حزبی شیوعی عێراق پێشوازی لەم ڕێکەوتنە دەکات و دەڵێت،لە کاتێکدا ئێمە پێشوازی لەم هەنگاوە دەکەین، بە پێویستی دەزانین ئەم ڕێکەوتنە بە هەنگاوی دیکە تەواو بکرێت، کە بەپێی دەستور بناغەی فیدڕاڵیەت و دیموکراسیەت بەهێز بکات،ئەویش خۆی لە دابەشکردنی دەسەڵات و پسپۆڕی دەبینێتەوە لەوەی پەیوستە بە نەوت و گومرگ و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش سەبارەت کێڵگە نەوتیە کۆن و نوێیەکان ،هەروەها گەیشتن بە پرۆڕەیەکی یەکگرتوو بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیاکان لە تەواوی عێراقی فیدڕاڵ،هەروەها جەختی لەسەر دەکەینەوە ئەم ڕێکەوتنەی نێوان هەردوو حکومەت لەبەرژەوەندی گشتی و ڕێزگرتنە لەمافەکانی هاووڵاتیان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا