کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کارتی دەنگدانیان دابەشکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، پڕۆسەی دابەشکردنی کارتەکان لە رێگەی هەزار و ٧٩ سەنتەری تۆمارکردنەوە لە سەرجەم پارێزگاکاندا ئەنجامدراوە.
کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا زیاتر لە ملیۆنێک و ٣٠٠ هەزار کارتی دەنگدانیان دابەشکردووە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کارکردنیش بەردەوامە بۆ دابەشکردنی ئەو کارتانەی کە ماونەتەوە.