دوای كۆبوونەوەی كۆشكی سپی و كەمكردنەوەی خزمەتگوزاریەكان لەم وڵاتە، شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ئەمەریكا بەرەو مایەپوچبوون دەڕوا.
جه‌ی دی ڤانس له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، "به‌هۆی په‌كخستنی رێژه‌یه‌كی به‌رفراوان له خزمه‌تگوزاریه‌كان، پێموایه به‌ره‌و داخستنی كاره‌كان ده‌ڕۆین و حكومه‌تیش به‌ره‌و مایه‌پوچبونی دارایی ده‌ڕوات".
دیموكراته‌كان ده‌ڵێن هه‌ر ڕێككه‌وتنێك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م واده‌یه ده‌بێت یارمه‌تییه ته‌ندروستییه‌كانیش بپارێزێت كه خه‌ریكه به‌سه‌ر ده‌چێت، له‌كاتێكدا كۆمارییه‌كان پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌بێت پاره‌ی ته‌ندروستی و حكومه‌ت وه‌ك پرسێكی جیاواز مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
چاك شومه‌ر سه‌رۆكی دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران وتی، "هه‌ردولا جیاوازییه‌كی زۆر به‌رچاویان هه‌یه".
به‌وته‌ی چاك شومه‌ر، ئه‌گه‌ر كۆنگرێس كار نه‌كات، ده‌كرێت هه‌زاران كارمه‌ندی حكومه‌تی فیدڕاڵی له كاره‌كانیان دوربخرێنه‌وه و خزمه‌تگوزارییه به‌رفراوانه‌كان په‌كده‌خرێن و ده‌شڵێت، "له‌وانه‌یه دادگا فیدراڵیه‌كان ناچار بن دابخرێن و یارمه‌تییه‌كان بۆ بزنسه بچوكه‌كان دوابكه‌وێت".
له ماوه‌ی 15 ساڵی ڕابردودا له واشنتن‌دا وه‌ستانه‌وه له بودجه‌دا بوه‌ته ڕوداوێكی تا ڕاده‌یه‌ك ڕۆتینی، زۆرجار له كۆتا خوله‌كدا چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام ئاماده‌یی تره‌مپ بۆ تێپه‌ڕاندن یان پشتگوێخستنی یاساكانی خه‌رجییه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ندكراون، ڕه‌هه‌ندێكی نوێی نادڵنیایی زیادكردوه.