ڕێکخراوی نیو میدیا لاینی ئەمریکی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد،کە لە عێراق بڕوانامەیەکی زۆری ساختە بڵاو بووتەوە، ئەمەش کەرتەکانی ئەکادیمی و تەندروستی و کارگێڕی دەخاتە بەردەم هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە کەبێت بەلای کەمەوە لە 30%ی پزیشکانی عێراق.کە لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەت کاردەکەن،یا هەڵگری بڕوانامەی ساختەن یاخود بڕوانامەکەیان بڕوا پێکراو نییە، ئاماژەشی پێکردووە،کە نیوەی بەرپرسانی حکومەت و خاوەن کارو وەبەرهێنەران هەڵگری ئەو جۆرە بڕوانامەیەن.
ڕاپۆرتەکەی نیو میدیا لاین ئەوەشی ئاشکرا کردووە،کە لە ئێستادا دەرکردنی بڕوانامەی ساختە بووەتە کەسابەت و پارە پەیداکردن لای کەسانێک، ڕونشیکردەوە کە نرخی بڕوانامەی ماجستێر لەنێوان 5 بۆ 15 هەزار دۆلارە، هەروەها دکتۆرا لەنێوان 10 بۆ 20 هەزار دۆلارە، گرنگیش نییە بڕوانامەکان لە زانکۆ عێراقیەکان بێت یاخود دەرەوەی عێراق.