ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جارید کوشنەر زاوای ترەمپ  لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر پلانی دۆناڵد ترامپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـ/9/ 2025، ماڵپەڕی 'ئەکسیۆس'ـی ئەمەریکی بڵاوی کردەوە، پێشکەوتنی بەرچاو لە دانوستانەکانی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە پلانی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە هەیە.

ئەکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکاوە ڕایگەیاندووە، "دوای دانوستانەکانی نێوان ویتکۆف، کوشنەر و ناتانیاهۆ، هەردوولا زۆر نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پلانەکەی ترەمپ."

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕەزامەندی حەماسیش پێویستە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، کە هێشتا بە فەرمی نەکراوە."

ئەمەش هاوکات بوو لەگەڵ لێدوانەکەی دۆناڵد ترەمپ، کە بە کەناڵی ABC Newsگوت: گەشبینە بە ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئیسرائیل لە غەززە.

دۆناڵد ترەمپ باسی لەوەشکرد، پێدەچێت هەلێک بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت، ئێمەش کارێکی زۆر باش دەکەین.

ماڵپەڕە ئەمەریکییەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ناتانیاهۆ و ڕاوێژکارەکانی لە میانی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ ویتکۆف، بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک باسیان لە پێشنیازەکەی ترەمپ کردووە بۆ ئاگربەست لە غەززە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا