ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند، "كارده‌كه‌ین بۆ بڵاوه‌پێكردنی هێزێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه و هاوكار ده‌بین بۆ ڕاهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌له‌ستین بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ".
باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌مه ڕۆژێكی مێژوییه، قۆناغه‌كانیش له پێشه كه ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن و ته‌نیا یه‌ك كه‌س ده‌یتوانی ڕێگری له نه‌ته‌نیاهۆ بكات و ئه‌ویش تره‌مپه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كنێست زۆر گرنگ بو، پلانی ئه‌مریكاش داوای جێگیركردنی هێزێكی 500 كه‌سی له غه‌ززه ده‌كات، به‌ڵام ڕه‌نگه پێویستمان به هه‌زار كه‌س بێت.