مووچەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پاسەوان و کرێی شوێنی مانەوەو نیشتەجێبونیان مانگانە بڕێکی زۆر پارەی دەوێت و ساڵانە پارەیەکی خەیاڵیان بۆ خەرج دەکرێت،

بەپێی زانیاریەکان مانگانە بۆ هەر ئەندامێکی خولی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕی 10 ملیۆن دینار وەک مووچە و 16 ملیۆن دینار وەک مووچەی پاسەوان و3 ملیۆن دینار وەک کرێی شوێنی مانەوەو نیشتەجێبونیان بۆ خەرج دەکرێت کە کۆی گشتی دەکاتە 29 ملیۆن دینار.

 هەر بەپێی زانیاریەکان مانگانە بڕی 20 ملیار دینار تەنها بۆ مووچەی پاسەوانانی ئەندامانی ئەنجومەنی نشتیمانی و کۆمەڵەی نشتیمانی و ئەندامانی خولەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خەرج دەکرێت.

جگە لەمانەش لە ساڵی 2004تا ئێستا مانگانە 6 ملیۆن دینار لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بۆ پاسەوانانی ئەندامانی ئەنجومەنی نشتیمانی خەرج دەکرێت کە ژمارەیان 100 ئەندامە هەروەها بە هەمان شێوە لە ساڵی 2005 تا ئێستا مانگانە مووچەی پاسەوانانی 275 ئەندامی کۆمەڵەی نشتیمانی کاتی خەرج دەکرێت،کە مانگانە کۆی گشتی دەکاتە دوو ملیارو 250 ملیۆن دینار،لەکاتێکدا کارەکانی ئەم ئەنجومەنە تەنها چەند مانگێکبوو.

پێشتر بۆ هەر ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران 30 پاسەوان تەرخان کرابوو،لە دوای خانەنشینبونیشیان 12 پاسەوانیان بۆ دیاری دەکرا،بەڵام لە 2006 کەمکرایەوە بۆ 6 پاسەوان.

لە ساڵی 2015 کاتێک حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو.ژمارەی پاسەوانانی بۆ 8 پاسەوان کەمکردەوە،بەڵام دواتر بە شێوەیەکی ڕانەگەیەندراو ژمارەیان بۆ 16 پاسەوان زیادکراو مانگانە هەر پەرلەمانتارێک مووچەی 16 پاسەوانی بۆ خەرج دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق سوپایەکی خەیاڵی و بندیوار لە پاسەوانانی پەرلەمانتارانی خولەکانی پێشوو وئێستا هەیە و مانگانە مووچەیان لە ئەنجومەنی نوێنەران وەردەگیرێت،لەکاتێکدا مووچەی بەرپرسانی دەوڵەت کەوتووەتە سەر بەڕێوەبەرایەتی پاسەوانی لە وەزارەتی ناوخۆ.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا