بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند ئێران خەریكی پەرەپێدانی موشەكە بالیستیەكانی بوو بەجۆرێك بگاتە ئەمەریكا و هەڕەشەش بوو لەسەر هەموو خۆرهەڵاتی ناوەراست، بەڵام بەهاوكاری ئەمەریكا ئەم هەڕەشەیەم نەهێشت.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له چاوپێكه‌وتنێكی رایگه‌یاند، "ئه‌و لایه‌نه‌ی هه‌وڵیدا موشه‌كی بالیستیكی نێوان كیشوه‌ره‌كان په‌ره‌پێبدات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له شاره‌كانتان بكات، ئێران بو، ئێمه به یارمه‌تی تره‌مپ ئه‌و پلانه‌مان له‌ناوبرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێران خه‌ریكی په‌ره‌پێدانی موشه‌كه‌كانه كه مه‌ودایان هه‌شت هه‌زار كیلۆمه‌تر هه‌یه، ده‌توانن سێ هه‌زاری دیكه‌شیان زیاد بكه و بگه‌نه نیویۆرك، واشنتن، بۆستن، میامی- ته‌نانه‌ت مار-ئه-لاگۆش ده‌كه‌نه ئامانج، نامه‌وێ له‌ناو چه‌قۆی ئه‌تۆمی ئه‌و كه‌سانه‌دا بیت كه هاوار ده‌كه‌ن مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا، ئیسرائیل ڕێگری له‌وه كرد".
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌سه‌دی جێگری پشكنه‌ر له باره‌گای سه‌ربازی ناوه‌ندی خاته‌م ئه‌نبیا، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردو وتی، "موشه‌كه‌كانمان ده‌گه‌نه ئه‌و مه‌ودایه‌ی كه پێویستیانه"، ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێز و مه‌ودای موشه‌كه‌كانی ئێران به‌و مانایه دێت كه ئه‌و شه‌ڕه‌ی له مانگی (حوزه‌یران/6)له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستیپێكرد ته‌نها 12 ڕۆژی خایاند.