لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٩ دۆلار و ٨٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٥ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا کە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لەلایەن رووسیاوە پەکخسووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری لە نرخی نەوت.
.