لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٤ دۆلار و ٥٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو نرخەکەی جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/10/5 هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش لە جێگیریدا مایەوە و بە ٦٠ دۆلار و ٨٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا کە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لەلایەن رووسیاوە پەکخسووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری لە نرخی نەوت.