كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند: پێویستە بەرهەمهێنان زیاد بكرێت تا هەناردەی نەوتی عێراقیش زیاتربێ دۆخی داراییمان باشتر دەبێ.
عه‌لی نزار شه‌تری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ نیشتمانی بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) لە دواین لێدوانی‌دا باسی لەوەکرد، کۆمپانیای ئێکسۆ‌ن مۆبیل بە یەكەم كۆمپانیای جیهانی دادەنرێت لە بواری نەوت و غاز و پاڵاوتندا و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێكسۆن مۆبیل واژۆ كراوه هه‌نگاوێكی ستراتیژی گرنگه بۆ پیشه‌سازی نه‌وتی عێراق و كه‌رتی به‌بازاڕكردن به‌هه‌مان شێوه.
ده‌شڵێت'' عێراق له مێژه پێویستی به‌و جۆره ڕێككه‌وتنه هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه یه‌كگرتوه‌كان كه خاوه‌نی ئه‌و شاره‌زایی و ته‌كنه‌لۆژیایه".
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ وتیشی'' عێراق ته‌نها پێویستی به په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت نییه، به‌ڵكو توانای هه‌نارده‌كردنیشی باشتر بكات له ڕێگه‌ی دروستكردنی سیسته‌می یه‌كگرتو بۆ تانكی عه‌مباركردن و بۆری هه‌نارده‌كردن، كه هاوسه‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی كێڵگه‌كانی وه‌ك كێڵگه‌ی مه‌جنون، كه ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیل كراوه بۆ په‌ره‌پێدانی".