بڕیارە سبەی دووشەممە بەبەشداری سەرۆكی 25 دەوڵەت كە لەناویاندا سەرۆكی ئێرانی تێدایە لوتكەی شەرمشێخ لە میسر ببەسترێ.
شاندەکانی بەشدار لە لوتکەی شەرم شێخ ئەمڕۆ یەکشەممە بهرهو میسر دهكهونهڕێ، عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمریکیەکەی، جگە لە هاوسەرۆکایەتیی لوتکەی نێودەوڵەتی ئاشتی، لوتکەی دو قۆڵی ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، 25 سەرکردە و سەرۆکی دەوڵەتانی عەرەبی، ئیسلامی، ئەوروپی و ئاسیا، هەروەها نوێنەری ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان، لە لوتکەی شەرم شێخ ئاماده دهبن کە بڕیارە سبهی دووشەممە بەڕێوەبچێت، بە سەرۆکایەتی هاوبەشی میسری-ئەمریکی.
ئەوانەی ئامادەبونی خۆیان لە شهرم شێخ پشتڕاست کردوهتەوە بریتین لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا و حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە شای بەحرەین و پێدرۆ سانچێز سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا و شێهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان.