ڕێگای کوردستان

بڕیار وایه سبەی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025 بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێبکات،

بانگەشە بۆ ناساندنی لیست و هاوپەیمانی و کاندیدو خستنەڕوی بەرنامەی حزب و هاوپەیمانیەکان و خودی کاندیدەکانە

بانگەشەی هەڵبژاردن لە یەکەم چرکە ساتی ڕۆژی 3ی تشرینی یەکەم دەستپێدەکات، لە 9ی تشرینی دووەم واتا 48 کاتژمێر پێش دەنگدانی تایبەت و گشتی ڕادەگیرێت

بەپێی ئاماری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،31 هاوپەیمانی و 38 حزب‌ و هەروەها 79 تاکەکان (کۆی گشتی) و23 تاکەکانی گشتی و 56 تاکەکانی پێکهاتەکان دەچنە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانەوە.

 هەر بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆن 7768 کاندید لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پەسەند کراون و مافی چونە نێو کێبڕکێی هەڵبژاردن و بانگەشەیان هەیە

ژمارەی کورسیەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووەو وەک خۆی ماوەتەوە.کە بریتیە لە 329 کورسی و بەپێی ڕێژەی دانیشتوان دابەشکراوەتە سەر 18 پارێزگای عێراقدا.

لەم 329 کورسیە 320 کورسی گشتیەو 9 کورسی بۆ کۆتای پێکهاتەکانە.

بەپێی ئاماری کۆمسیونی باڵای هەڵبژاردنەکان .کۆی ژمارەی دەنگدەرانی شایستە بۆ دەنگدان کە کارتی بایۆمەترییان بۆ دەرچووە، چ وەرگیراو بن یان وەرنەگیراو، گەیشتۆتە 21,404,291 دەنگدەر".

هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی گشتی گەیشتووەتە 20,063,773 دەنگدەر، لە کاتێکدا ژمارەی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت، کە هێزە ئەمنییەکان و زیندانیان و ئەوانی دیکە دەگرێتەوە، گەیشتووەتە 1,313,980 دەنگدەر، هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی ئاوارەکان گەیشتووەتە 26,538 دەنگدەر".

سەبارەت بە گروپەکانی تەمەنی نوێ کە بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکەن، "لەدایکبووانی ساڵی 2006 بەشداریان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2023ی ئەنجومەنی پارێزگاکان نەکردووە، بەڵام لەگەڵ لەدایکبووانی ساڵی 2007 بەشداری هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەکەن".

ژمارەی دەنگدەرانی لەدایکبووانی ساڵی 2006، بەپێی داتاکانی وەزارەتی بازرگانی، گەیشتووەتە 837,903 دەنگدەر، کە 448,532یان زانیارییەکانیان نوێ کراوەتەوە، سەبارەت بە لەدایکبووانی ساڵی 2007 ژمارەیان گەیشتووەتە 1,058,116 دەنگدەر، و 837,866یان زانیارییەکانیان نوێ کراوەتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا