ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا لەگەڵ زیلنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبۆوەو داوای راوەستانی شەڕی لێكرد و زینسكیش دەڵێ‌ روسیا ئامادەی راوەستانی شەڕ نییە.

دوێنێ‌ هەینی ١٧ ی تشرینی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دوای پێشوازیکردن لە زێلنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، لە کۆشکی سپی، ڕایگەیاند" ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت"، زێلێنسکیش لە کۆشکی سپییەوە وەڵامی دایەوە کە پوتن "ئامادە نییە" بۆ ئاشتی.

ترامپ وتییشی" هیوادارە شەڕەکە کۆتایی پێبێت بەبێ ئەوەی ئۆکرانیا پێویستی بە مووشەکی تۆماهۆک هەبێت".

سەرۆکی ئەمریکا هێرشەکەی ئۆکرانیای لە قوڵایی خاکی ڕووسیا بە پەرەسەندن وەسف کرد و ڕایگەیاند " ئەو پرسە لەگەڵ زیلێنسکی تاوتوێ دەکات".

لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لە کۆشکی سپی، ترەمپ وتی "تۆ ڕاست دەکەیت، ئەوە پەرەسەندنێکە، ئێمە باسی دەکەین".

لای خۆیەوە زێلێنسکی ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکی ئەمریکا ئێستا لە دوای کۆتایی هێنان بە شەڕی غەزە هەژموون و توانایەکی هەیە بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

سەرۆکی ئەمریکا متمانەی بە تواناکانی خۆی دەربڕی بۆ ڕازیکردنی سەرۆکی ڕوسیا بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەگەڵ ئۆکرانیاو، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا پێش دیدارەکەی لەگەڵ زێلنسکی لە کۆشکی سپی وتی " بەڵێ دەتوانین کۆتایی بەشەڕبهێنین".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا