عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، هیچ متمانەیەکیان بە ئیسرائیل نییە، بەڵام پشتیوانی لە هەوڵەكانی هەر گروپ و لایەنێك دەكەن كە ببێتەوە هۆی ڕاوەستانی جەنگ و "تاوانەكانی ئیسرائیل". هەروەها بەرەی مقاوەمە بڕیارەی جێبەجێکردنی ئاگربەستی داوە و پشتیوانی لێ دەکەن.

لەبارەی شەڕی وڵاتەكەی و ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، "بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرئیل بە ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی ڕوسیای وتوە كە بەنیازی ئەوەی نییە جارێکی دیکە لەگەڵ ئێران بچێتە شەڕەوە، بەڵام  هێزە چەکدارەکانمان ئامادەن بۆ هەر دۆخێكی لەناكاو، چونکە ئەگەری فریودان لە لایەن دوژمنەوە هەیە".

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو دەنگۆیانە كە گوایە سیڤ ویتكۆ، نێردەی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوای لێكردوە هانی وڵاتەكەی بدات بۆ پشتیوانیكردنی لە ئاگربەستی غەززە ڕاست نیە و هیچ پەیام و گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئەمریکییەکان نەبو سەبارەت بە ئاگربەست لە غەززە. هەروەها هەرگیز هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئەمریکییەکان یان ئەوانی دیكە لەسەر هیچ پرسێک جگە لە ئەتۆمی نەبوە.

عەباس عێراقچی لە بارەی بانگەشەی ترەمپ بۆ ڕێككەوتنی ئیبراهیمی (ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل) باسی لەوەكرد، ئەو ڕێككەوتە خیانەتکارانەیە و ئێران هەرگیز ناچێتە ناوییەوە. هەروەها وڵاتەكەی هیچ هۆكارێك نابێت بۆ دانوستان لەگەڵ ترۆیكای ئەوروپا (بریتانیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا).

ئەوەشیخستەڕو، ئێران دەستبەرداری مافی پیتاندن نابێت، بەڵام ئەگەر پێشنیازێكی گونجا هەبێت، ئەوا لێی دەكۆڵنەوە، هەروەها لە ئێستادا ڕێککەوتنی قاهیرە ڕاگیراوە و هاوکاری دەزگای وزەی ئەتۆمی ناکەن، هەر داواکارییەکیش لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمەوە هەیبێت، لە ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی یەکلایی دەکرێتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا