
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات.
ئەم کۆبونەوەیە یەکەم کۆبونەوەی دوای ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بە کۆمپانیای سۆمۆ.
هەرچەندە هێشتا مووچەی مانگی 7 نەگەیشتووە هەرێم ،بەڵام لە ئێستادا مووچەخۆران چاویان خستوەتە سەر کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی مووچەی مانگەکانی 8 و 9.ئەم چاوەڕوانیە دوای ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم دێت بە بەغدا. بەو پێیەی گرفتی گەورەی بەردەم ناردنی مووچە بوو.
ئەگەرچی سێ شەممەی ڕابردو لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە خەرجکردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێم درا. بەڵام تا ئەمڕۆ سێ شەممە پارەی مووچە نەگەیشتووەتە هەرێم، لەگەڵ ئەوەشدا لە دوێنێ دوو شەممەوە میدیای دەسەڵات وایان بڵاو کردووەتەوە،کە ڕێکارەکانی ناردنی مووچە کۆتاییان هاتووەو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراقیش ئیمزای خەرجکردنی کردووە
بەپێی ووتەی بەشێک لە وەزیرو پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا.هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی فەرمانبەران و مووچە خۆران نافەوتێت،بەڵام
هێشتا هیچ گەرەنتیەک نییه بۆ دابەشکردنی کۆی مووچەی ئەمساڵ بەو پێیەی گرفتەکانی بەردەم مووچە بەتەواوی چارەسەر نەکراون،هەرچەندە هەرێم نەوتی ڕادەستی بەغدا کردووە بەڵام هێشتا داهاتی ناو خۆو تەوتین یەکلایی نەکراونەتەوە.کە دوو لە مەرجەکانی ناردنی مووچەن لەلایەن بەغداوە.