ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەریكا بڵاویكردەوە كە هێزەكانیان لە عێراق كەمدەكەنەوەو چاویان لە هەرێمی كوردستانە بۆ كۆكردنەوەی هێزەكانیان و بەرەنگار بوونەوەی داعش لە سوریا.
پنتاگۆن له‌په‌یامێكدا پابه‌ندبونی خۆی به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كه‌ی له عێراق دوپاتكرده‌وه، له‌باره‌ی پرۆسه‌یه‌شه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێندرێت به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه، به‌غدا سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانان له‌بری ئه‌وه سه‌رنجیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش له سوریا ده‌بێت، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی كارمه‌نده‌كانیان ده‌گوازنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌ركاتێك قۆناغی گواستنه‌وه‌كه ته‌واو بو، كۆی گشتی ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه له دو هه‌زار سه‌رباز كه زۆربه‌یان له هه‌ولێر بنكه‌یان ده‌بێت، "هێشتا ژماره‌ی كۆتایی دیارینه‌كراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هێڵی كاتیی دیاریبكرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازی ڕایگه‌یاند، "داعش چیتر مه‌ترسییه‌كی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر حكومه‌تی عێراق یان بۆ ئه‌مریكا له خاكی عێراقه‌وه دروست ناكات"، ئه‌مه‌ی به "ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره وه‌سفكرد كه ڕێگه‌مان پێده‌دات به‌رپرسیارێتی زیاتر بگوازینه‌وه بۆ عێراق بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هه‌وڵه ئه‌منییه‌كان له‌و وڵاته‌دا".