حزبی شیوعی عێراق ڕایگەیاند، رۆژی شهممه 2025/10/11 هاوڕێ نەسرین حسێن ناسراو بە ( ام علي) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییکردوە.
حزبی شیوعی عێراق ئاماژەی پێکردووە، کە نەسرین حسێن ،ئەندامێکی تێکۆشەرو چالاک و پابەندی حزب بووە، هەر بۆیە لە ساڵی 2021 لە کۆنگرەی 11ی حزب، بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە.
ڕونشیکردوەتەوە دوای ماوەیەک لە نەخۆشی شێرپەنجە ئەمڕۆ بەیەکجاری ماڵئاوایی لەژیان کرد.