ڕێگای كوردستان


ڤۆلۆدیمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، وەسفکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە وەک "هاوڕێ" کارێکی سەیرە و ئەو لێدوانەی بە وەسفکردنی ئەدۆلف هیتلەر لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا بەراورد کرد.
زلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی (BBC)، سەبارەت بە لێدوانەکانی ترەمپ وتی: "ترەمپ ئازادە هەرچی بیەوێت بیڵێت یان بڵاویبکاتەوە، بەڵام وەسفکردنی پوتن وەک هاوڕێیەک سەیرە". سەرۆکی ئۆکرانیا بە زمانی ئینگلیزی جەختی لەوەش کردەوە کە پوتن "دەستدرێژکار و بکوژە و ناتوانێت هاوڕێ بێت"، هاوکات ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمە وەک ئەوە وایە کەسێک لە جەنگی جیهانیی دووەمدا لەبارەی هیتلەرەوە بڵێت "هاوڕێیەکی ئازیزم بوو، نەخێر ئەو هاوڕێ نەبوو".
ئەم کاردانەوەیەی زلێنسکی دوای ئەوە دێت کە هەفتەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی چیندا، پوتنی بە "دۆست" وەسف کردبوو؛ چەند ڕۆژێک دواتریش ترەمپ لە پلاتفۆرمی تایبەتی خۆی وێنەیەکی تەوقەکردنی خۆی و پوتنی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیبوو "هاوڕێکەم".
پەیوەندییەکانی نێوان ترەمپ و زلێنسکی ماوەیەکە بە دۆخێکی ئاڵۆزدا تێدەپەڕێت، دیارترینیان لە مانگی شوباتی ٢٠٢٥ بوو کاتێک سەرۆکی ئەمریکا بە ئاشکرا و بە توندی لە ئۆفیسی ئۆڤاڵ ڕەخنەی لە زلێنسکی گرت و بە هۆکاری کۆتایینەهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا ناوی برد.
لەم دواییانەشدا ناکۆکییەکانی نێوانیان سەریهەڵدایەوە، دوای ئەوەی ترەمپ هێرشەکانی ئۆکرانیای بۆ سەر پاڵاوگەکانی ڕوسیا بە هۆکاری زیادبوونی تێچووی وزە لەقەڵەم دا و هەڕەشەی بڕینی پشتیوانیی هەواڵگریی بۆ کیێڤ کرد؛ لە بەرامبەریشدا زلێنسکی ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵوێستەکانی ترەمپ هانی ڕوسیای داوە بۆ بەردەوامبوون لە هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتەکەی.

 

powered by social2s

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا