
نووسینی: انجی مجدی
وەرگێڕانی: لاپەڕەی ئافرەتان
بەشی یەکەم
لەگەڵ تێپەڕبوونی چارەکە سەدەیەک بەسەر سەدەی بیست و یەکەمدا، فێمینیزم چیتر تەنها بزووتنەوەیەک نییە بۆ داواکردنی یەکسانیی نێوان هەردوو ڕەگەز، بەڵکو بووەتە پڕۆژەیەکی فیکری و کۆمەڵایەتیی گشتگیر کە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سیستەمەکانی هێز و پێناسەکردنەوەی چەمکەکانی دادپەروەری، ئازادی و ناسنامەی مرۆیی دەدات.
گلۆریا شتاینم، چالاکوانی فێمینیستی ئەمریکی، دەڵێت کە فێمینیزم هیچ کاتێک ئامانجی دۆزینەوەی کارێک نەبووە بۆ تەنها یەک ژن، بەڵکو ئامانجی ئەوە بووە کە ژیان بۆ ژنان لە هەموو شوێنێک دادپەروەرانەتر بکات. شتاینم، کە لە ماوەی شەستەکان و حەفتاکاندا پێشەوایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی ژنانی دەکرد، کە بە "شەپۆلی دووەم"ی فێمینیزم ناسراوە، پێی وایە ئەگەر فێمینیزم تەنها وەک یەکسانیی نێوان ژن و پیاو پێناسە بکەین، ئەوا هەمیشە دوور دەبێت لە دیدگامان بۆ داهاتوویەکی دادپەروەر و یەکسان بۆ هەمووان.
داڕشتنەکەی شتاینم ڕەنگدانەوەی ئەو فێمینیزمە گشتگیر و گۆڕانکارییەیە کە بە درێژایی ژیانی پیشەیی بەرگری لێکردووە، بەتایبەتی لە دەیەی یەکەمی سەدەی بیست و یەکەمدا، کاتێک دەستی کرد بە جەخت لەسەری یەکتربڕین"١" و دادپەروەریی جێندەریی جیهانی کردەوە. ئەمەش پەرەسەندنی فێمینیزم لە خەباتێکی تاکەکەسییەوە بۆ بەدەستهێنانی دەرفەت، بۆ خەباتێکی بەکۆمەڵ لەپێناو گۆڕانکاریی گشتگیردا نیشان دەدات. ئەمە لە هەڵوەشاندنەوەیەکی تەواوی سیستەم و هێنانەدیی گۆڕانکارییەکی فێمینیستیی ڕاستەقینە دەچێت، کە تایبەتمەندییەکانی پەرەسەندنی بزووتنەوەی ژنان لە چارەکی یەکەمی سەدەی بیست و یەکەمدا دیاری کرد، بۆ ئەوەی ڕۆڵی بزووتنەوەی فێمینیستی لە سەرەتای شەپۆلی یەکەمیەوە، کە لەگەڵ بزووتنەوەی مافی دەنگدانی ژنان لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەهەمدا دەستی پێکرد، دابڕێژێتەوە. لە ئەنجامدا، ژنی ئەمریکی لە بیستەکانی سەدەی بیستەمدا مافی دەنگدانی بەدەستهێنا و ژنی میسریش بە سەرکردایەتیی دورییە شەفیق لە پەنجاکانی هەمان سەدەدا ئەم داواکارییەی بەدیهێنا. لە بەریتانیاش، ژنان زۆربەی ئەو مافە یاساییانەیان بەدەستهێنا کە بە سووربوونەوە خەباتیان بۆ دەکرد، لە "یاسای خاوەندارێتیی ژنی هاوسەردار"ی ساڵی 1870 و "یاسای چاکسازی"ی ساڵی 1918 کە مافی دەنگدانی بە 8.4 ملیۆن ژن بەخشی.
شەپۆلی دووەمی بزووتنەوەی فێمینیستی، کە لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی بیستەمدا دەستی پێکرد، پەرەی سەند و لە تەنها داواکردنی یەکسانی لە مافە سیاسی و ئابوورییەکاندا، گۆڕا بۆ یاخیبوون لە ڕۆڵە تەقلیدییەکانی ژنان و سنووردارکردنیان تەنها وەک دایک و هاوسەر. بزووتنەوەکە داوای هەڵسەنگاندنەوەی ئەو ڕۆڵە جێندەرییە تەقلیدیانە و بەرەنگاربوونەوەی هەموو جۆرەکانی جیاکاری و لایەنگریی سێکسی دەکرد، هەروەها مافەکانی منداڵبوون و جیاکاری لە شوێنی کاریشی دەگرتەوە. لەگەڵ هاتنی ساڵانی نەوەدەکاندا، تەرکیزی بزووتنەوەکە فراوانتر بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەگەلێک وەک گێچەڵی سێکسی لە شوێنی کار و دوورخستنەوەی ژنان لە پۆستە باڵاکان. بەم شێوەیە، شەپۆلی سێیەمی بزووتنەوەی فێمینیستی دەستی پێکرد، دوای ئەوەی ئانیتا هیڵ لە بەردەم لیژنەی دادوەریی ئەنجومەنی پیراندا شایەتی دا سەبارەت بەو تۆمەتانەی گێچەڵی سێکسی کە ئاڕاستەی کلارنس تۆماس، کاندیدی دادگای باڵا، کرابوون.
لەم ماوەیەدا، ژنان پێشکەوتنێکی بەرچاویان لە بواری سیاسیدا بەدەستهێنا و دەستکەوتی مێژووییان تۆمار کرد بە وەرگرتنی پۆستی سەرکردایەتیی سیاسی لە ئاستی ویلایەتەکان و ئاستی نیشتمانیدا. لە ساڵی 1997، مادلین ئۆلبرایت بووە یەکەم ژن کە پۆستی وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای وەرگرت. لەگەڵ هاتنی سەدەی بیست و یەکەمدا، گەیشتنی ژنان بە پۆستە باڵاکان بەردەوام بوو. دەیەیەک دوای دەستنیشانکردنی ئۆلبرایت، دەستکەوتێکی تر بەدیهات کاتێک نانسی پیلۆسی بووە یەکەم ژن کە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکای وەرگرت. لەوەتەی لە ساڵی 2007 بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرا، پیلۆسی بووە بەرزترین ژن لە ڕووی پلەوە و دووەم کەسایەتی لە دوای جێگری سەرۆکەوە لە ڕیزبەندیی شوێنگرتنەوەی سەرۆکایەتیدا.
لە جیهانی عەرەبیدا، بزووتنەوەی فێمینیستی هەمان ڕێچکەی نەگرتەبەر، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کۆتوبەندە سیاسی و ئایینیانەی ڕووبەڕووی بووەوە، هەروەها ئەو تۆمەتە توندانەی کە ئاڕاستەی هەر باسێک دەکران سەبارەت بە مافەکانی ژنان، بەوەی کە یاخیبوونە لە دابونەریتە ئایینییەکان
.یەکتربڕێن تایبەتمەندییەکانی سەدەی بیست و یەکەم دەکێشێت
لەکاتێکدا زۆرێک لە توێژەران و مێژوونووسان پێیان وایە کە بزووتنەوەی فێمینیستی لە سێ شەپۆل پێکدێت کە نیشانەی مێژوویی دیارن و چالاکیی بەرفراوانی ژنانیان لەخۆگرتووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئاڵۆزیی ئەم بزووتنەوەیە، زۆرێک پێیان وایە کە ناتوانرێت بەرواری ورد بۆ دەستپێک و کۆتایی هەر شەپۆلێک دیاری بکرێت. دیاریکردنی ئەم بەروارانە قورستر دەبێت کاتێک باس لە شەپۆلەکانی سێیەم و چوارەم دەکرێت. سەرەڕای ئەوەی کە هیچ کۆتاییەکی فەرمی بۆ شەپۆلی سێیەم دیاری نەکراوە، بەڵام چالاکوانان دەزانن کە سەدەی بیست و یەکەم مزگێنیی جۆرێکی نوێی لە چالاکیی داوە.
لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا، فێمینیزم پەرەی سەندووە بۆ ئەوەی گشتگیرتر بێت، بە تەرکیزێکی بەهێزەوە لەسەر چەمکی "یەکتربڕین" ، کە دان بەو ڕاستییەدا دەنێت کە ئەزموونەکانی ژنان لەگەڵ ستەمکاریدا لە ڕێگەی تێکەڵبوونی ڕەگەز (نەژاد)، چین، ڕەگەزنامە (نەتەوە) و لایەنەکانی تری ناسنامەوە دەگرێت. لەگەڵ گواستنەوەی بزووتنەوەکە بۆ ناو سەدەی بیست و یەکەم، فێمینیستەکان بەردەوام بوون لە بەرگریکردن لە مافەکانیان، بەڵام بە تەرکیزێکی زۆرەوە لەسەر کێشەگەلێک وەک ئازادیی جەستە و ناسنامە. لە ماوەی چارەکە سەدەیەکدا، پرسی جێندەر بووەتە بەشێک لە گوتاری سیاسی و کولتووری، و چیتر تەنها پرسێکی فێمینیستی نییە، بەڵکو بووەتە دەروازەیەک بۆ دووبارە بیرکردنەوە لە دادپەروەری، ئازادی و یەکسانی لە نێوان مرۆڤەکاندا.
گەورەترین ڕەخنە کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی بزووتنەوەی فێمینیستی بووەتەوە، تەرکیزکردنیەتی لەسەر پرسەکانی جێندەر و ناسنامە، بەوەی کە ئەمە لادانە لە ئامانجە سەرەکییەکانی بزووتنەوەکە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەهۆی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و دەرکەوتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پشت بەستن بە فەلسەفە فێمینیستییە هەمەجۆرەکان، فێمینیستەکان دەڵێن کە بزووتنەوەی نوێ بە " یەکتربڕین" پێناسە دەکرێت. فێمینیزمی نوێ وەک باوەڕبوون بە یەکسانیی نێوان خەڵکی لە هەموو ڕەگەزەکان (جێندەرەکان) پێناسە دەکرێت، و بریتییە لە کۆمەڵێک بەها کە ئامانجیان هەڵوەشاندنەوەی نایەکسانیی جێندەری و ئەو پێکهاتانەیە کە پشتگیریی دەکەن. فێمینیزمی نوێ نموونە باڵاکانی تیۆرییە فێمینیستییە ڕەشپێستەکان و هاوڕەگەزخوازانەکان لەخۆدەگرێت، لە ڕێگەی تێگەیشتنی بۆ پێکەوەبەسترانی پرسەکانی جێندەر، ڕەگەز (نەژاد)، و ناسنامەی سێکسی.
چالاکوانان جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەستانەوەی چینە هەرە پەراوێزخراوەکانی کۆمەڵگە، دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی دەستکەوت بۆ پێشخستنی گشتگیری یەکسانیی جێندەری لە سەرانسەری جیهاندا. پاریس هاچەر، دامەزرێنەری گرووپی "داهاتووی فێمینیستی ڕەشپێست" (Black Feminist Future)، لە چاوپێکەوتنێکی پێشووتریدا لەگەڵ تۆڕی "ئەی بی سی نیوز" دەڵێت: "(نووسەر) ئۆدری لۆرد پێمان دەڵێت کە ئێمە ژیانێک ناژین کە تەرکیزی لەسەر تەنها یەک پرس بێت، واتە ئێمە ئەو خۆشگوزەرانییەمان نییە کە بڵێین 'من تەنها بۆ ئەم پرسە خەبات دەکەم' چونکە ئەمە لە ڕاستیدا
پێشهاتەکانی پرسە نوێیەکان پەرەی سەندووە.
ئێستا گرنگیدان بە پەرەسەندنی تەکنەلۆژی و دیجیتاڵی و لێکەوتەکانی لەسەر هاوسەنگیی پەیوەندییەکانی هێز یان تەرازووی هێز لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا هەیە. هەروەها پرسە جێندەرییەکان و ناسنامە سێکسییەکان دەرکەوتوون، لەگەڵ فێمینیزمی ژینگەیی و کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لەسەر ژنان. فێمینیزم هەروەها ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی گەورە بووەتەوە کە پەیوەستە بە جەنگەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەکانی میلیتاریزەکردن (عەسکەرتاری) و پڕچەککردن و ئاسایش و ئاشتی. هەموو ئەمانە پرسی نوێن کە خۆیان بەسەر ئەجێندای فێمینیزمدا سەپاندووە، کە ئێستا بەدوای ڕێگچارەیەکدا دەگەڕێت بۆ کەمکردنەوەی شوێنەوارەکانیان. سەبارەت بە پرسی جەنگەکان، ئاماژەی بەوەدا کە فێمینیزم ڕووبەڕووی سەربازی نوێ یان سوپای نوێ دەبێتەوە کە لە میلیشیاکاندا بەرجەستە دەبن، کە هەڕەشەن بۆ سەر ڕەوتی دادپەروەری و یەکسانی، یان لە بنەڕەتدا بیرکردنەوە لە کۆمەڵگەیەکی دامەزراو لەسەر دادپەروەری. مەیلییەکی زیادبوو هەیە بەرەو بازدان بۆ میلیتاریزەکردن و بەکارهێنانی چەک و کوشتن لەسەر ناسنامە، بە ناسنامەی جێندەریشەوە، هەروەها لاقەکردنی ژنان بووەتە یەکێک لە چەکەکانی جەنگ.
بەڵام چاودێرانی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە جیهان ئەمڕۆ ئاستێکی پێشوونەبینراوی گفتوگۆی لەسەر پرسەکانی مافی ژنان بەخۆیەوە دەبینێت، ئەمەش بەهۆی ئاسانیی پەیوەندیکردن لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، لەگەڵ بوونی دەوڵەمەندییەک لە کتێبە نوێیەکاندا لەسەر ئەم بابەتە. ئەگەر هێڵێکی هاوبەش لەنێوانیاندا هەبێت، ئەوەیە کە فێمینیزم لە سەدەی بیست و یەکەمدا لە تەرکیزکردن لەسەر یەکسانیی یاساییەوە گۆڕاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرانەی جیاکاری کە پێوانەکردنیان قورسە، و بەم پێیەش بەرەنگاربوونەوەیان سەختترە. بۆیە، سەرەڕای بەردەوامیی خەبات دژی نایەکسانی لە کرێدا، ئاستی زیادبووی توندوتیژیی خێزانی و سێکسی هەیە، لەگەڵ فشاری ستانداردەکانی جوانی و سێکس و ئەو خووە دووبارەیەی هەندێک پیاو هەیانە لە کەمکردنەوەی شکۆی ژنان، هەروەک چۆن ڕیبێکا سۆلنیت لە وتارە بەناوبانگەکەیدا "پیاوان شتەکانم بۆ ڕوون دەکەنەوە" وەسفی کردووە. نەوەیەکی نوێی ژنان دەستیان کردووە بە تێگەیشتن لەوەی کە یەکسانی لە یاساکاندا هێشتا نەبووەتە یەکسانی لەسەر زەوی ڕاستی.