سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق پێی وایە ئیدارەدانی دارایی ووڵات ئیدارەدانێکی خراپەو پێویستە گۆڕانکاری تێدا بکرێت.

ڕائد فەهمی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق ڕایگەیاند،دواخستنی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان ئاماژەییەکی خراپە بۆ دۆخی سیاسی و ئابوری عێراق و پێویستە لەسەر حکومەت مووچەی خانەنشینان پێش بخات و لەڕیز  بەندی یەکەمی مووچەدابێت.

 ڕائد فەهمی جەخت لەسەر خراپی ئیدارەدانی دارایی ووڵات دەکاتەوەو بەپێویستی دەزانێت گۆڕانکاری لە هەیکەلی بودجەدا بکرێت،هەرچەندە پێی وایە حکومەتی پشک پشکێنە توانای گۆڕانکاری نییە.

جێگای باسە چوار ڕۆژ دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق،حکومەتی سودانی و وەزارتی دارایی ڕوبەڕوی سەدان ڕەخنە کردووەتەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا