
هیوا عومەر
سەرەتای جێبەجێكردنی پرۆژەی "ڕووناكی" بە زیادكردنی نرخی یەك كیلۆوات كارەبا لە (١٨) دینارەوە بۆ (١٥٦) دینار دەستی پێكرد. ئەوكات شەپۆلێكی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەمەش وەزارەتی كارەبای ناچار كرد پێشنیازێكی نوێ بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران، بە جۆرێك كە بۆ هەر كیلۆواتێك كارەبا بڕی (١٠٠) دینار دیاری بكرێت. لە كاتێكدا نرخی كارەبا لە (١٨) دینارەوە گران كرا بۆ ،(١٠٠) دینار، حكوومەت هەر ڕۆژە و بە جۆرێك باسی نرخی تازە و ڕێنماییەكانی دەكرد؛ ئەمەش تەنیا بە مەبەستی سەرلێشێواندنی خەڵك و تێپەڕاندنی بڕیارەكە بوو.
بۆ جێگیركردنی نرخی تازە، بە شێوەیەكی پلانداڕێژراو نرخەكەیان بە یەكجار بەسەر خەڵكدا نەسەپاند، بەڵكوو هەنگاو بە هەنگاو بەرزبوونەوەی نرخەكەیان دابەشی سەر چەند قۆناغێك كرد. ئەو هاوار و ناڕەزایەتییەی ئەمڕۆی هاووڵاتییان دەیبینین، تەنیا دەرئەنجامی قۆناغێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی كارەبایە.
ناڕەزایەتیی خەڵك لە بەرزیی نرخی كارەبای "پرۆژەی ڕووناكی"، ناڕەزایەتییەك نییە كە تەنیا لە نرخدا بچووك بكرێتەوە. بەرزیی نرخی كارەبا كێشەیەكی كارگێڕی، یان هەڵەیەكی تەكنیكی نییە، تەنانەت كێشەیەكیش نییە كە تەنیا پەیوەندیی بە بڕیارێكی تایبەتی و كەسییەوە هەبێت لەناو وەزارەتی كارەبادا.
ڕەگ و ڕیشەی بەرزبوونەوەی نرخی كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی تری حكوومەت لە كەرتەكانی وەك: پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا، داد، شارەوانی، ناوخۆ و هتد، زنجیرەیەكی پێكەوەگرێدراوە. ئەمە پەیوەندیی بەو گۆڕانكارییانەوە هەیە كە لە ماوەی (١٥) ساڵی ڕابردوودا بە ناوی "چاكسازی"یەوە دەستیان پێ كردووە. لەو ماوەیەدا، هەنگاو بە هەنگاو دەست كراوە بە جێبەجێكردنی ڕەچەتەكانی نیۆلیبڕاڵیزم لە سیاسەتی گشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، دەرئەنجامەكەشی بەوە كۆتایی هات كە حكوومەت و یاساكانی چوونە خزمەتی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، یان كۆمپانیا حزبییەكان و كەسانی نزیك لە حزب.
لەم فۆڕمەی حكوومەتدارییەدا، لە جێگەی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ژیانی جڤاكی، حكوومەت وەكوو سەرچاوەیەكی داهات مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتی و كۆمەڵگەدا دەكات. لێرەدا، ڕۆڵی حكوومەت لە بنەڕەتدا گۆڕدرا بۆ "حكوومەتی كۆمپانیاكان".
بنەمای ئەم سیاسەتە بریتییە لە گۆڕینی پەیكەری ئابووری و سیاسی لەسەر مەبنای ئایدیای سەرمایەداریی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. ئەمەش لە دوای ڕێككەوتنی ستراتیژیی بەرپرسانی حكوومەت لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی دێت، وەك دوو دامەزراوەی نێودەوڵەتی كە كاریان جێبەجێكردنی ڕەچەتەكانی نیۆلیبڕاڵیزمی نوێیە.
لە ئەمڕۆدا، كێشەی كەرتی كارەبا یەكێكە لەناو دەیان كێشەی تری وەك: بەرزیی نرخی نەخۆشخانەكان، خوێندنی تایبەت و ڕووتاندنەوەی ڕۆژانەی هاووڵاتییان بەهۆی باج و ڕسووماتەكانی دیكەوە، كە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. هاوكات، ژینگەیەكی وەهاشیان دروست كردووە كە بەهۆی كەمكردنەوەی كوالیتیی خزمەتگوزارییەكانی پەروەردە، تەندروستی و سێكتەرەكانی دیكەی كەرتی گشتی، ناچارییەك دروست كراوە كە خەڵك دەبێت ڕوو بكاتە خزمەتگوزارییەكانی كەرتی تایبەت. لە كەرتی تایبەتیشدا هەموو شتێك یەكسانە بە كاڵا، كاڵاش تەنیا ئامرازێكە بۆ كەڵەكەكردنی پارە و دەستەبەركردنی قازانجی تایبەت.
∎ ئاراستە و ناوەڕۆكی ناڕەزایەتییەكان
ئەگەرچی زۆرجار هاووڵاتییان تەنیا توانای بینینی دەرئەنجامی كێشەكەیان هەیە نەك هۆكار و ناوەڕۆكەكەی، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە؛ بەشێكی زۆری هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان لە جێگەی تێگەیشتن لە هۆكارە سەرەكییەكە و خستنەڕووی بەدیلێكی جیاواز، سەرقاڵی ڕەخنەی ڕووكەشین. ئەم جۆرە ڕەخنانەش جگە لە هەڵمژینی كاتیی ناڕەزایەتییەكان، ناتوانن هیچ لە خودی قەیرانەكان و ئازارەكانی هاووڵاتییان كەم بكەنەوە!
لە ساڵی (٢٠٢١) كاتێك بەشی وەبەرهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبا بە كەرتی تایبەت فرۆشرا، دوای كۆكردنەوەی هەزاران واژوو لە خۆپیشاندانێكی جەماوەریدا لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، یاداشتنامەیەكمان بە ناوی "لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان"ـەوە پێشكەشی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی پیشەسازی و وزە كرد، كە تێیدا مەترسییەكانی ئەمڕۆمان خستبووە ڕوو.
سەرۆكی ئەوكاتی لێژنەكەی پەرلەمان، كە ئەمڕۆ سەرۆكی هێزێكی ئۆپۆزسیۆنە، لەو كاتەدا هیچ ڕایەكی ڕوونی لە دژی فرۆشتنی ئەم كەرتە نەبوو، تەنیا گوتی: "پێیان ڕاگەیاندووین كە نرخەكەی گران ناكەین!". تا ئەمڕۆش ئەو كەسایەتییە تەنیا باسی نرخ دەكات، بەبێ ئەوەی باسی خودی سیستەمەكە بكات وەك سەرچاوەیەك بۆ نادادپەروەری.
ئەوەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی خەڵك دەكرێتەوە، كێشەیەكە كە پەیوەندیی بە ئایدیای سیاسی و ئابووریی هاوپەیمانێتیی حوكمڕانەوە هەیە. بۆیە نابێت ئەم پرسە بچووك بكرێتەوە بۆ بەكەسایەتیكردنی قەیرانەكە و تەنیا باسكردنی نرخ، بەڵكوو دەبێت ڕەخنە لە خودی سیستەمەكە بگیرێت، هەڵبوەشێندرێتەوە و پرۆژەی جێگرەوەی بۆ ئامادە بكرێت. حوکمڕانیی ناکام و ئۆپۆزسیۆنی ونبوو؛ قەیرانی بەدیل لە هەرێمی کوردستاندا!
قەیرانی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا تەنها قەیرانی حوکمڕانی نییە، بەڵکو بە شێوەیەکی بنەڕەتیتر "قەیرانی بەدیل"ە. ئەمەش واتای ئەوەیە شکستی دەسەڵات هاوکاتە لەگەڵ شکستی ئۆپۆزسیۆن لە پێشکەشکردنی مۆدێلێکی جێگرەوەی حوکمڕانی. کێشەکە لەوەدایە کە سروشتی حوکمڕانیی باو لە هەرێم، ڕێگرە لە دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی کارا؛ لە هەمان کاتدا، شێوازی کارکردنی ئۆپۆزسیۆنیش نەیتوانیوە ببێتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ گۆڕینی ئەو مۆدێلە حوکمڕانییە. ئەم دوو شکستە یەکتری بەرهەم دەهێنن و دۆخێکی چەقبەستووی سیاسییان خوڵقاندووە.
مۆدێلی حوکمڕانی لە هەرێمدا دەتوانین وەک "دەسەڵاتی حزبی-سەرپەرشتیار، حزبی پاتڕۆناژ" بناسێنین. لەم مۆدێلەدا، حزب نەک تەنها دەسەڵاتی سیاسیی قۆرغ کردووە، بەڵکو بووەتە چەقی دابەشکردنی سەرچاوە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان. حکومەت لەبری ئەوەی دامەزراوەیەکی بێلایەن بێت، بووەتە ئامرازی حزب بۆ پاراستنی تۆڕەکانی وابەستەیی مەحسوبییەت. ئەم دۆخە فەزای گشتی دادەپڵۆسێت و مەودایەکی کەم بۆ گەشەی هێزێکی سیاسیی سەربەخۆ دەهێڵێتەوە کە بتوانێت لە دەرەوەی ئەم تۆڕانە کار بکات و پرۆژەی خۆی هەبێت.
لە بەرامبەردا، ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمدا زیاتر ئۆپۆزسیۆنی ناڕەزایەتی بووە نەک ئۆپۆزسیۆنی پڕۆژە. واتە، ستراتیژی سەرەکیی بریتی بووە لە ڕەتکردنەوەی سیاسەتەکانی دەسەڵات و بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایی، کەمتر کاری لەسەر داڕشتنی سیاسەتی بەدیلی ورد و بەرنامەیەکی حوکمڕانیی گشتگیر (حکومەتی سێبەر) کردووە. یەکێک لە هۆکارەکان ئەوەیە لە سیستەمێکی داخراودا، دەستگەیشتن بە داتا و زانیاریی ورد بۆ داڕشتنی سیاسەتی جێگرەوە ئەستەمە. ئەمەش وایکردووە ئۆپۆزسیۆن لە چوارچێوەی کاردانەوەدا بمێنێتەوە و نەتوانێت ببێتە خاوەن دەستپێشخەری.
لێرەوە دیاردەی "شکستی هاوبەش" سەرهەڵدەدات: دەسەڵاتی حزبی-سەرپەرشتیار بەهۆی گەندەڵی و نادامەزراوەییەوە، متمانەی هاوڵاتیانی لەدەستداوە، بەڵام لە هەڵبژاردنەکاندا بەردەوامە، چونکە ئۆپۆزسیۆن نەیتوانیوە بەدیلێکی جێمتمانە و واقعیی پێشکەش بکات. دەنگدەر لە نێوان "خراپێکی ناسراو" و "باشێکی نادیار"دا، زۆرجار یەکەمیان هەڵدەبژێرێت. بەم شێوەیە، لاوازیی ئۆپۆزسیۆن تەمەنی دەسەڵاتی ناکارا درێژ دەکاتەوە و بە پێچەوانەشەوە، سروشتی داخراوی دەسەڵات، ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز لەبار دەبات.
ئەنجام؛ دەرچوون لەم بازنە داخراوە پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی نوێ هەیە. ئەرکی ئۆپۆزسیۆن لەم قۆناغەدا دەبێت لە "دژایەتیی سیاسی"یەوە بگۆڕدرێت بۆ "بەرهەمهێنانی مەعریفەی بەدیل". ئەمەش بە تەنها کاری حزبی سیاسی نییە. پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ئەکادیمیستەکان و تەکنۆکراتەکان، دەست بکەن بە دروستکردنی "ناوەندەکانی سیاسەتی بەدیل" کە کار لەسەر کێشە سەرەکییەکانی وەک ئابووری، پەروەردە و تەندروستی بکەن و نەخشەڕێگای جێبەجێکردنیان دابڕێژن. ئینجا ئەرکی حیزبی ئۆپۆزسیۆن دەبێتە هەڵگرتن و بەسیاسیکردنی ئەم پڕۆژە کامڵانە. بەم شێوەیە، ململانێکە لە نێوان کەس و حیزبەکانەوە دەگۆڕێت بۆ ململانێی نێوان دوو بەرنامەی ڕوون بۆ حوکمڕانی.
رابەر تەڵعەت ڕاپۆرتی لێژنەی پەرلەمانیی تورکیا و دۆزی نەتەوەیی کورد.
دکتۆر جەبار قادر
ئەو ڕاپۆرتەی لیژنەی پەرلەمان ئامادەی کردووە و بڕیارە ئەمڕۆ سەبارەت بە "پرۆسەی چارەسەری" پێشکەشی پەرلەمانی تورکیای بکات، وەک وێستگەیەکی نوێ لەو ململانێیە دوورودرێژەی دەیان ساڵەیە دەبینرێت کە لە نێوان دەوڵەت و کورد بە گشتی و پارتی کرێکارانی کوردستان بە تایبەتی لە ئارادایە. لە کاتێکدا ڕاپۆرتەکە لە گوتاری فەرمیدا وەک چوارچێوەیەکی قانوونی بۆ قۆناغی "تورکیای بێ توندوتیژی" دەخرێتە ڕوو، خوێندنەوەی ناوەڕۆکەکەی لە ڕوانگەی کوردییەوە وێنەیەکی ئاڵۆزتر نیشان دەدات؛ ڕەنگە ئەمە هەنگاوێک بەرەو پێشەوە بێت، بەڵام هێشتا لە ئاستی بەدیهێنانی داواکارییە مێژووییەکانی گەلی کورددا لە تورکیا نییە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تا ئێستا دزەیان کردووە، ڕاپۆرتەکە جەخت لەسەر داڕشتنی ڕێڕەوی کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری لە چوارچێوەیەکی قانوونی و قانوونداناندا دەکاتەوە؛ ئەمەش چەکدانان، تێکەڵکردنەوەی چەکداران و ڕێکخستنەوەی پێناسە قانوونییەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر دەگرێتەوە. ئەم تێڕوانینە لەگەڵ دیدگا فەرمییەکەی تورکیادا یەکدەگرێتەوە کە هەمیشە وەک دۆسیەیەکی ئەمنی مامەڵەی لەگەڵ دۆزی کورددا کردووە. بەڵام تێڕوانینی کوردی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ململانێکە ڕەهەندێکی سیاسی، نەتەوەیی و مافپەروەریی هەیە و زۆر قووڵترە لەوەی تەنیا لە پرسی چەکدا کورت بکرێتەوە. ئەو داواکارییانەی بە درێژایی دەیان ساڵ بێ وەڵام ماونەتەوە، وەک: دانپێدانانی دەستووری بە ناسنامەی کوردی، فراوانکردنی مافەکانی زمان و فەرهەنگ، و بەهێزکردنی سیستەمی ناناوەندنەگێڕی و خۆبەڕێوەبەریی ناوخۆیی، لە کرۆکی ڕاپۆرتەکەدا وەک مافگەلێکی بنەڕەتی بۆ چارەسەری دەرناکەون، بەڵکو بۆ قۆناغەکانی داهاتوو دواخراون یان لە چوارچێوەی دەستەواژە و گوتاری گشتیدا هێڵدراونەتەوە.
دەکرێت بڵێین ڕاپۆرتەکە ئەو داواکارییە نەتەوەیی و دیموکراتییانە بەدی ناهێنێت کە بزووتنەوەی سیاسیی کورد خەباتی بۆ کردووە، چ لە ناو پەرلەمان و چ لە دەرەوەیدا. نە باسێکی ڕوون لەسەر زەمانەتی دەستووریی ئاشکرا بۆ ناسنامەی کوردی هەیە، نە چاکسازییەکی ڕیشەیی لە پێکهاتەی دەوڵەتی ناوەندیدا، و نە چارەسەرێکی گشتگیر بۆ دۆسیەی زیندانیانی سیاسی. لەگەڵ ئەوەشدا، گرنگیی ڕاپۆرتەکە لە چوارچێوەی سیاسیی گشتیی تورکیادایە؛ چونکە دانپێدانان بە هەبوونی کورد وەک نەتەوە و "دۆزی کورد" بۆ ماوەیەکی درێژ جێگەی نکۆڵی بووە. تەنیا گواستنەوەی گفتوگۆکە لە لۆژیکی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە بۆ ڕێکاری قانووندانانی پەرلەمانی، بۆ خۆی وەک گۆڕانکارییەکی گرنگ لە ئامرازەکانی بەڕێوەبردنی دۆسیەکە لەلایەن دەوڵەتەوە هەژمار دەکرێت.
لە تورکیایەکدا کە بە شێوەیەکی باو داواکارییەکانی کورد وەک هەڕەشە بۆ سەر یەکپارچەیی دەوڵەت ڕەت دەکرێنەوە، ئەم ڕاپۆرتە وەک هەنگاوێکی تا ڕادەیەک پێشکەوتوو دەردەکەوێت. چونکە پەنجەرەیەک دەکاتەوە، هەرچەندە تەسکیش بێت، بۆ پێناسەکردنەوەی پەیوەندیی نێوان دەوڵەت و هاوڵاتییە کوردەکانی لە چوارچێوەیەکی قانوونیدا، لەبری ئەوەی تەنیا بە ڕوانگەیەکی ئەمنیی ڕووت مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. هەروەها ئاماژەکان بۆ پێداچوونەوە بە قانوون و ڕێساکاندا بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێوەرەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپادا بگونجێت، ڕەنگە ببێتە دەروازەیەک بۆ باشترکردنی ژینگەی ئازادی و مافە سیاسیەکان، تەنانەت ئەگەر ئەم چاکسازییانە بە دانپێدانانی ئاشکراش بە مافەکانی کورددا دەرنەبڕدرێن.
خوێندنەوەی واقیعیانەی ڕاپۆرتەکە نە ئاهەنگگێڕانی دەوێت و نە ڕەتکردنەوەی ڕەها، بەڵکو پێویستی بە تێگەیشتن لە هاوسەنگیی هێز لە نێوخۆی دەوڵەتی تورکیا و ئاڵۆزیی دیمەنە سیاسییەکان هەیە. داواکارییە مێژووییەکانی کورد بەدی نەهاتوون و دانپێدانانی دەستووری هێشتا دوورەدەستە، بەڵام خستنەڕووی پرسی ڕێککەوتن و پێکهاتن لە بەڵگەنامەیەکی فەرمیی پەرلەمانیدا، گۆڕانکاری لە گوتار و ئامرازەکانی چارەسەریدا نیشان دەدات. بۆیە دەتوانرێت ڕاپۆرتەکە وەک هەنگاوێک بەرەو پێشەوە لە دۆخی ئێستای تورکیادا دابنرێت، نەک بازدانێکی جەوهەری بەرەو چارەسەرێکی گشتگیری دۆزی نەتەوەیی کورد لە باکووری کوردستان. ئەمە دەربڕینە لە سەرەتای ڕەوتێکی قانووندانان کە ڕەنگە دەرگا بەڕووی چاکسازیی فراوانتردا بکاتەوە ئەگەر ویستی سیاسی هەبێت، یان لە سنوورە ئەمنییەکەیدا بمێنێتەوە ئەگەر ئەو ویستە ئامادە نەبێت. واتە لە دەرەنجامدا، ڕاپۆرتەکە بەدیهێنانی ڕاستەوخۆی داواکارییەکانی کوردی لەخۆ نەگرتووە، بەڵام ئاماژەیە بۆ گۆڕانکاری لە کەشوهەوای سیاسیی تورکیادا. لە نێوان ئاستی بەرزی داواکارییەکانی کورد و کۆتوبەندەکانی واقیعی تورکیادا، پرسیارەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە: ئایا ئەم هەنگاوە دەبێتە پێشەکییەک بۆ ڕەوتێکی دیموکراتیی قووڵتر، یان تەنیا وێستگەیەکی کاتییە بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانێکی درێژخایەن؟
لە ڕوانگەیەکی کوردییەوە، ئەم ڕاپۆرتە پەرلەمانییە وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ ئامادەیی ئەنقەرە دەبینرێت تا لە تێڕوانینی ئەمنییەوە بەرەو ڕێککەوتنێکی سیاسیی بەردەوام لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان هەنگاو بنێت. لە کاتێکدا هەریەک لە پارتی داد و گەشەپێدان (AKP) و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (MHP) پشتیوانی لەم ڕێڕەوە دەکەن و وەک چوارچێوەیەک بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و یەکپارچەیی دەوڵەت دەیخەنە ڕوو، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن بە دیدی جیاواز مامەڵەی لەگەڵ دەکەن؛ بە جۆرێک پارتی گەلی کۆماری (CHP) هەر جۆرە پشتیوانییەکی بەستووەتەوە بە گەرەنتی قانوونی، چاودێریی فراوانتری پەرلەمان و چاکسازیی گشتی لە مافەکانی مرۆڤ و دیموکراسیدا. لە بەرامبەردا، پارتە نەتەوەپەرستەکانی وەک "پارتی باش" (IYI Party) تێبینیی توندیان هەیە و لە دەرهاویشتە سیاسی و ئەمنییەکانی دەترسن. هاوکات، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM Party) داوا دەکات پرۆسەکە هاوشانی چاکسازیی دەستووری بێت کە چارەسەری ڕیشەیی بۆ دۆزی کورد بدۆزێتەوە، چونکە سەرکەوتنی پرۆسەکە بەندە بە فراوانکردنی ئازادییەکان و دانپێدانانی دوولایەنە، نەک تەنیا کورتکردنەوەی لە ڕێکاری تەکنیکی و ئەمنیدا. كاتێك نیۆلیبڕاڵیزم پرۆژەی "ڕووناكی" وەردەگێڕێت بۆ تاریكی
هیوا عومەر
سەرەتای جێبەجێكردنی پرۆژەی "ڕووناكی" بە زیادكردنی نرخی یەك كیلۆوات كارەبا لە (١٨) دینارەوە بۆ (١٥٦) دینار دەستی پێكرد. ئەوكات شەپۆلێكی ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی بەدوای خۆیدا هێنا، بەمەش وەزارەتی كارەبای ناچار كرد پێشنیازێكی نوێ بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران، بە جۆرێك كە بۆ هەر كیلۆواتێك كارەبا بڕی (١٠٠) دینار دیاری بكرێت. لە كاتێكدا نرخی كارەبا لە (١٨) دینارەوە گران كرا بۆ ،(١٠٠) دینار، حكوومەت هەر ڕۆژە و بە جۆرێك باسی نرخی تازە و ڕێنماییەكانی دەكرد؛ ئەمەش تەنیا بە مەبەستی سەرلێشێواندنی خەڵك و تێپەڕاندنی بڕیارەكە بوو.
بۆ جێگیركردنی نرخی تازە، بە شێوەیەكی پلانداڕێژراو نرخەكەیان بە یەكجار بەسەر خەڵكدا نەسەپاند، بەڵكوو هەنگاو بە هەنگاو بەرزبوونەوەی نرخەكەیان دابەشی سەر چەند قۆناغێك كرد. ئەو هاوار و ناڕەزایەتییەی ئەمڕۆی هاووڵاتییان دەیبینین، تەنیا دەرئەنجامی قۆناغێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی كارەبایە.
ناڕەزایەتیی خەڵك لە بەرزیی نرخی كارەبای "پرۆژەی ڕووناكی"، ناڕەزایەتییەك نییە كە تەنیا لە نرخدا بچووك بكرێتەوە. بەرزیی نرخی كارەبا كێشەیەكی كارگێڕی، یان هەڵەیەكی تەكنیكی نییە، تەنانەت كێشەیەكیش نییە كە تەنیا پەیوەندیی بە بڕیارێكی تایبەتی و كەسییەوە هەبێت لەناو وەزارەتی كارەبادا.
ڕەگ و ڕیشەی بەرزبوونەوەی نرخی كارەبا و خزمەتگوزارییەكانی تری حكوومەت لە كەرتەكانی وەك: پەروەردە، تەندروستی، خوێندنی باڵا، داد، شارەوانی، ناوخۆ و هتد، زنجیرەیەكی پێكەوەگرێدراوە. ئەمە پەیوەندیی بەو گۆڕانكارییانەوە هەیە كە لە ماوەی (١٥) ساڵی ڕابردوودا بە ناوی "چاكسازی"یەوە دەستیان پێ كردووە. لەو ماوەیەدا، هەنگاو بە هەنگاو دەست كراوە بە جێبەجێكردنی ڕەچەتەكانی نیۆلیبڕاڵیزم لە سیاسەتی گشتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا، دەرئەنجامەكەشی بەوە كۆتایی هات كە حكوومەت و یاساكانی چوونە خزمەتی كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، یان كۆمپانیا حزبییەكان و كەسانی نزیك لە حزب.
لەم فۆڕمەی حكوومەتدارییەدا، لە جێگەی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتی و پاراستنی ژیانی جڤاكی، حكوومەت وەكوو سەرچاوەیەكی داهات مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتی و كۆمەڵگەدا دەكات. لێرەدا، ڕۆڵی حكوومەت لە بنەڕەتدا گۆڕدرا بۆ "حكوومەتی كۆمپانیاكان".
بنەمای ئەم سیاسەتە بریتییە لە گۆڕینی پەیكەری ئابووری و سیاسی لەسەر مەبنای ئایدیای سەرمایەداریی تازەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. ئەمەش لە دوای ڕێككەوتنی ستراتیژیی بەرپرسانی حكوومەت لەگەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی نێودەوڵەتی دێت، وەك دوو دامەزراوەی نێودەوڵەتی كە كاریان جێبەجێكردنی ڕەچەتەكانی نیۆلیبڕاڵیزمی نوێیە.
لە ئەمڕۆدا، كێشەی كەرتی كارەبا یەكێكە لەناو دەیان كێشەی تری وەك: بەرزیی نرخی نەخۆشخانەكان، خوێندنی تایبەت و ڕووتاندنەوەی ڕۆژانەی هاووڵاتییان بەهۆی باج و ڕسووماتەكانی دیكەوە، كە ڕۆژانە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. هاوكات، ژینگەیەكی وەهاشیان دروست كردووە كە بەهۆی كەمكردنەوەی كوالیتیی خزمەتگوزارییەكانی پەروەردە، تەندروستی و سێكتەرەكانی دیكەی كەرتی گشتی، ناچارییەك دروست كراوە كە خەڵك دەبێت ڕوو بكاتە خزمەتگوزارییەكانی كەرتی تایبەت. لە كەرتی تایبەتیشدا هەموو شتێك یەكسانە بە كاڵا، كاڵاش تەنیا ئامرازێكە بۆ كەڵەكەكردنی پارە و دەستەبەركردنی قازانجی تایبەت.
∎ ئاراستە و ناوەڕۆكی ناڕەزایەتییەكان
ئەگەرچی زۆرجار هاووڵاتییان تەنیا توانای بینینی دەرئەنجامی كێشەكەیان هەیە نەك هۆكار و ناوەڕۆكەكەی، بەڵام ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە؛ بەشێكی زۆری هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان لە جێگەی تێگەیشتن لە هۆكارە سەرەكییەكە و خستنەڕووی بەدیلێكی جیاواز، سەرقاڵی ڕەخنەی ڕووكەشین. ئەم جۆرە ڕەخنانەش جگە لە هەڵمژینی كاتیی ناڕەزایەتییەكان، ناتوانن هیچ لە خودی قەیرانەكان و ئازارەكانی هاووڵاتییان كەم بكەنەوە!
لە ساڵی (٢٠٢١) كاتێك بەشی وەبەرهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبا بە كەرتی تایبەت فرۆشرا، دوای كۆكردنەوەی هەزاران واژوو لە خۆپیشاندانێكی جەماوەریدا لە بەردەم پەرلەمانی كوردستان، یاداشتنامەیەكمان بە ناوی "لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان"ـەوە پێشكەشی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی پیشەسازی و وزە كرد، كە تێیدا مەترسییەكانی ئەمڕۆمان خستبووە ڕوو.
سەرۆكی ئەوكاتی لێژنەكەی پەرلەمان، كە ئەمڕۆ سەرۆكی هێزێكی ئۆپۆزسیۆنە، لەو كاتەدا هیچ ڕایەكی ڕوونی لە دژی فرۆشتنی ئەم كەرتە نەبوو، تەنیا گوتی: "پێیان ڕاگەیاندووین كە نرخەكەی گران ناكەین!". تا ئەمڕۆش ئەو كەسایەتییە تەنیا باسی نرخ دەكات، بەبێ ئەوەی باسی خودی سیستەمەكە بكات وەك سەرچاوەیەك بۆ نادادپەروەری.
ئەوەی ئەمڕۆ ڕووبەڕووی خەڵك دەكرێتەوە، كێشەیەكە كە پەیوەندیی بە ئایدیای سیاسی و ئابووریی هاوپەیمانێتیی حوكمڕانەوە هەیە. بۆیە نابێت ئەم پرسە بچووك بكرێتەوە بۆ بەكەسایەتیكردنی قەیرانەكە و تەنیا باسكردنی نرخ، بەڵكوو دەبێت ڕەخنە لە خودی سیستەمەكە بگیرێت، هەڵبوەشێندرێتەوە و پرۆژەی جێگرەوەی بۆ ئامادە بكرێت. ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی
ئەبو کاروان
لە فەلسەفەی سیاسیی نوێدا، "دەوڵەت" تەنیا لە دامەزراوەو کۆمەڵێک دەقی یاسایی وشک پێکنەهاتووە، بەڵکو دەوڵەت یەکەیەکی نیشتمانیی زیندووە کە لە ڕێگەی دامەزراوە بێلایەنەکانەوە وەک چەتری هەمووان کار دەکات، بەڵام کاتێک دامەزراوە گشتییەکان لە ناوەرۆکە نیشتمانییەکەیان بەتاڵ دەکرێنەوە و دەکرێنە ئامرازی ململانێی هێزە سیاسییەکان، (گرێبەستی کۆمەڵایەتی) تووشی داڕمان دەبێ و کۆمەڵگا هیچ بەهایەکی نامێنێ.
هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەبەردەم ئەم داڕمانە گەورەیەدا وەستاوە ، تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگ بەسەر هەڵبژاردنەکاندا و پەککەوتنی پەرلەمان، تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکو گوزارشتە لە "پەککەوتنی یاسایی و دامەزراوەیی" کە تێیدا حزب چیتر خۆی بە ملکەچی یاسا نازانێت، بەڵکو یاسا وەک پاشکۆیەک بۆ ویستەکانی خۆی دەبینێت.
لێرەوە، دەبێت بپرسین: کاتێک پەرلەمان، وەک باڵاترین مەرجەعی یاسایی، دەکرێتە قوربانیی بەرژەوەندیی دوو جەمسەری حوکمڕان، چەمکی هاوڵاتیبوون هیچ واتایەکی نامێنێتەوە وەک ئەوەی لە پرۆسەی دەوڵەتداریدا جێی بایەخە؟ ئەم دۆخە نەک هەر شەرعییەتی ناوخۆیی لەرزۆک کردووە، بەڵکو پێگەی نێودەوڵەتیی هەرێمیشی خستووەتە ژێر پرسیارێکی جدییەوە، بەتایبەت لە بەرامبەر دەوڵەتی ناوەنددا کە هەموو کاتێك بەدوای درزە یاساییەکاندا دەگەڕێت بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێم.
یەکەم: دۆخی پاشەکشەی دامەزراوەیی
پەکخستنی پەرلەمان و نەمانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، بەواتای کۆتایی چاودێری دێت. لە غیابی چاودێریی پەرلەمانیشدا، دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەبێتە دەسەڵاتێکی ڕەها؛ وەک لۆرد ئەکتۆن دەڵێت: (دەسەڵاتی ڕەها، گەندەڵیی ڕەها بەرهەم دەهێنێت) کاتێک حزبە باڵادەستەکان حوکمڕانی وەک دەستکەوتێکی شەخسی یان حزبی دەبینن، دامەزراوەکان دەبنە پاسەوانی سەرمایەی حزب نەک خزمەتکاری کۆمەڵگا.
ئەم پاشەکشەیە تەنیا لە ڕووی کارگێڕییەوە نییە، بەڵکو لە ڕووی دەروونی و کۆمەڵایەتیشەوە کاریگەریی هەبووە ، ئەو زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەرەی کە بایکۆتی پرۆسەی سیاسییان کردووە، پەیامێکی ڕوونیان داوە: ئەوان چیتر بڕوایان بەو "شانۆگەرییە سیاسییە" نییە کە لێرە بەڕێوە دەچێ ، ئەم بێبڕواییە مەترسیدارترین جۆری قەیرانە، چونکە کاتێک هاوڵاتی بڕوای بە گۆڕانکاریی ئاشتییانە نەما، پەنا بۆ بێدەنگیی خاپوورکەر یان تەقینەوەی توندوتیژ دەبات.
دووەم: جەمسەربەندیی هێز و بەرژەوەندییەکان
بەرپرسیارییەتی مێژوویی ئەم چەقبەستووییە ڕاستەوخۆ لە ئەستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە. ئەم دوو هێزە، لە جیاتی ئەوەی دامەزراوەکان وەک خاڵی کۆکەرەوە بەکاربهێنن، وەک "کارتێکی گوشار" لە دژی یەکتر بەکاری دەهێنن. گەورەترین مەترسی بۆ سەر قەوارەی هەرێم (لاوازیی ناوخۆیی) و (بێبایەخکردنی یاسا)یە. بەغدا کاتێک دەتوانێت دەستێوەردان بکات، کە ببینێت لێرە دامەزراوەکان شەرعییەتیان نەماوە.
لێرەدا پرسیارە جدییەکە ئەوەیە: بۆچی لایەنەکان ئامادە نین لە پێناو بەرژەوەندیی نیشتمانیدا، سازش لەسەر پشکی حزبی بکەن و ڕێگە بدەن کەسانی شارەزا و بێلایەن جڵەوی کاروبارەکان بگرنە دەست؟
سێیەم: تێڕوانینێکی کردەیی بۆ دەربازبوون
بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە گشتگیرە مەترسیدارە، پێویستمان بە هەنگاوی بوێرانە و کردەیی هەیە کە هەوڵدەدەم لەم خاڵانەدا کورتیان بکەمەوە:
١- کاراکردنەوەی دەستبەجێی پەرلەمان وەک مەرجەع:
پێویستە پەرلەمان لە زیندانی "ڕێککەوتنی پێشوەختە" دەربهێنرێت. هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانییە. پەرلەمان دەبێت بگەڕێتەوە بۆ پێگەی ڕاستەقینەی خۆی نەک وەک پاشکۆی بڕیاری حزبەکان.
٢- پێکهێنانی حکومەتێکی کاربەڕێکەری کاتی (ڕاگوزەر):
پێشنیاری سەرەکی، دروستکردنی حکومەتێکی (ئەرکدار)ە نەک (پشکێنە). ئەم حکومەتە کاتییە، ئەرکی هەستیاری ئەم قۆناغە بەهەند وەردەگرێت و تا کاتی هەڵبژاردنی داهاتوو کاروبارەکان بەڕێوە دەبات. گرنگترین خاڵ، بێلایەنکردنی وەزارەتە هەستیارەکانە (ناوخۆ، پێشمەرگە، دارایی، سامانە سروشتییەکان) و سپاردنیانە بە کەسانی شارەزا و پسپۆڕ .(لە دەرەوەی ھەردوو حیزبی دەسەڵاتدار پارتی و یەكێتی)
٣- شەفافکردنی داهات و دارایی گشتی:
جیاکردنەوەی دارایی حزب لە دارایی دەوڵەت، بنەمای هەر چاکسازییەکی ڕاستەقینەیە. پێویستە سیستەمێکی بانکی و دارایی شەفاف پەیڕەو بکرێت کە تێیدا داهاتەکان لە خزمەتی بژێوی خەڵکدا بن، نەک بۆ بەهێزکردنی نفووزی حزبی.
٤- ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی بێگەرد:
پێویستە کۆمسیۆنێکی سەربەخۆ پێكبهێنرێتەوە ، کەئامانجی سەرەکی گەڕاندنەوەی متمانە بێت بۆ ئەو هاوڵاتییانەی کە پشتیان لە سندوقەکانی دەنگدان کردووە.
چوارەم: دەرئەنجام
ئێمە لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختداین ، یان دەبێت بگەڕێینەوە بۆ بنەماکانی (دەوڵەتداریی مۆدێرن)، یان دەبێت چاوەڕێی داڕمانی یەکجارەکیی قەوارەی هەرێم بین ، چونکە ئەو دۆخەی ئێستا دەبینرێ پڕ لە مەترسییە و دە بێت پارتی و یەکێتی دەرک بەو ڕاستییە بکەن کە شەرعییەتی هێز چیتر لە سەدەی بیست و یەکدا کار ناکات و ناتوانێ داهاتوومان بپارێزێ.
ئەم تێڕوانینە، کە لە پێکهێنانی حکومەتێکی کاتیی بێلایەن و کاراکردنەوەی دامەزراوەکاندا کورت دەبێتەوە، تەنیا بژاردەیە بۆ پاراستنی ئەوەی کە ماوەتەوە ، کاتی ئەوە هاتووە کەسانی شارەزا و دڵسۆز، دوور لە جەمسەربەندییە حزبییەکان، بەرپرسیارییەتی مێژوویی بگرنە ئەستۆ و لەوە زیاتر کات نەکوژرێ لە پێناوبەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی دا.