
حزبی شیوعیی كوردستان، له ڕاگهیهنراوێكدا بڵاویان كردهوه: دژ بە گرانبوونی نرخی كارەبا، پاڵپشتی لە نارەزایەتییەكانی هاووڵاتییان دەكهین، چونكه ئەمە له ئەنجامی كاریگەرییەكانی بەتایبەتكردنی كەرتی كارەبایە لەسەر ژیان و بارودۆخی هاوڵاتیان.
لهبارهی دواكهوتن و پێنهدانی مووچهشهوه، حزبی شیوعی جهخت لهوه دهكاتهوه: بە ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی دەزانین چیتر مووچە و ژیانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بە بارمتە نەگیرێت و هەردوولا بۆ دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران، پابەندییەكانیان بەرامبەر یەكتر جێبەجێ بكەن.
دهقی ڕاگهینراوهكه:
ڕاگەیاندراوێك بۆ ڕای گشتی لە مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستانەوە
ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٦، مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئاساییی خۆیدا، هەڵسەنگاندنێكی وردی بۆ دۆخی چەقبەستووی سیاسی،كوردستان و ناوچە و قەیرانە ئابوورییەكان و تێكچوونی گوزەرانی خەڵكی زەحمەتكێش كرد، و ئەم هەڵوێست و خاڵانەی خوارەوە بۆ ڕای گشتی دەخاتە ڕوو:
١ـ مەكتەبی سیاسی بە قووڵی نیگەرانە لە درێژەكێشانی قەیرانی مووچە و سەپاندنی سیاسەتی نیۆلیبڕاڵیزم، كە لە بەتایبەتكردنی كەرتی كارەبا و خزمەتگوزارییە گشتییەكاندا بەرجەستە بووە. ئەم هەنگاوانەی دەسەڵات، باری سەرشانی هاووڵاتییان و چینی هەژاری قورستر كردووە و دەرخەری قەیرانێكی پێكهاتەیی حوكمڕانیی هەرێمە..
۲ـ گوزەران و قووتی مووچەخۆزان و خەڵك مافێكی بنەڕەتییە و نابێت ببێتە قوربانیی ململانێی سیاسی و ئابووریی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدراڵ. شەڕی بەرژەوەندییەكانی سەرەوە نابێت بە نرخی برسیكردنی فەرمانبەران تەواو بێت. داواكارین هەردوو لا بەپەلە كۆتایی بە سیاسەتی "بارمتەگرتنی مووچە" بهێنن و پابەندییە دەستووری و یاساییەكان بۆ دابینكردنی مافی مووچەخۆران جێبەجێ بكەن.
۳ـ پێمان وایە كارەبا خزمەتگوزارییەكی گشتییە نەك كاڵایەك بۆ كەڵەكەكردنی قازانجی كۆمپانیاكان. بەتایبەتكردنی ئەم كەرتە تاڵانكردنی سامانی گشتییە لەسەر حیسابی گیرفانی هاووڵاتییان و زیاتركردنی جیاوازیی چینایەتی.
٤ـ حزبی شیوعی ، پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ ئەو دەنگە ناڕازییانە و فراوانكردنی دووپات دەكاتەوە كە دژ بە گرانكردنی نرخی كارەبا وەستاونەتەوە. وەك چۆن پێشتریش لەگەڵ هێزە چەپەكاندا یەكهەڵوێست بووین، جارێكی تریش بەڵێن دەدەین كە خەباتی مەدەنی و چینایەتییانەی خۆمان دژ بەم سیاسەتانە چڕتر بكەینەوە و لە ڕیزەكانی پێشەوەی بەرگریكردن لە مافی هاووڵاتییان دەمێنینەوە.
مەكتەبی سیاسیی
حزبی شیوعیی كوردستان
٢٤ـی ٢ـی ٢٠٢٦


