
بەڕێز هاوڕێ( سیروان )ی شەهید حەمەخان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دادە ( ڕوناک)ی کچی (شەهید حەمەخانی شەهید حەمەئەمین) و خوشکی بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بۆ بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری وەک بنەماڵەکەی ئێوە، کە مێژووتان پڕە لە سەروەری و قوربانی و تێکۆشان لەپێناو خاک و نیشتماندا، ئەم کۆستە غەمێکی قووڵە و لە ناخەوە دڵگران بووین. ئێمە لە کاتێکدا هاوبەشی خەم و ناخۆشیتانین، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی یەک بە یەکی ئەندامانی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و ئومێدەوارین ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت و هیوای ئارامی و دڵنەواییتان بۆ دەخوازین .
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
٢٤ / ٢ / ٢٠٢٦