قەزای خورماتوو یەکێکە لەو قەزایانەی بەر شاڵاوی تەعریب کەوتووەو لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لە کەرکوک دابڕێنراوەو خراوەتە سەر پارێزگای سەڵاحەدین.
ئەمەش بۆتە هۆی کەمبونەوەی ڕێژەی کورد لە قەزاکەو زۆر جاریش لەهەڵبژاردنەکان لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان ناچار پەنا بۆ میکانیزمی جیاواز دەبەن.
سەبارەت بە بەشداریکردنی لایەنە کوردستانیەکانی خورماتوو، لەم خولەی هەڵبژاردن، هێمن نوری سکرتێری کۆمیتەی ڕێکخستنی خورماتووی حزبی شیوعی کوردستان بە ماڵپەڕی ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند،لە ئێستادا شەش حزبی کوردستانی بە فەرمی بارەگایان لە خورماتوو هەیەو مۆڵەتی کارکردنیان هەیە ،ووتیشی لەم شەش لایەنە سێ لایەنی کوردستانی ،حزبی شیوعی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سەڵاحەدین کار بۆ سەرخستنی کاندید دەکەن و کانیدیان لە لیستی جیاوازدا هەیە.
هێمن نوری ڕونیکردەوە،کە یەکێتی وپارتی کاندیدیان لە نێو دوو لیستی جیاوازی عەربی هەیە وحزبی شیوعی کوردستانیش پشتیوانی لە کاندیدێکی سەربەخۆی کۆتای پێکهاتەکان دەکات،بۆیە ئەگەری زۆرە کورد بەم میکانیزمە نوێنەری بگاتە پەرلەمان.
سەبارەت بە هۆکاری نەبونی لیستی کوردستانی لە خورماتوو یاخود لە بازنەی سەڵاحەدین،هێمن نوری سکرتێری کۆمیتەی ڕێکخستنی خورماتووی حزبی شیوعی کوردستان،نەبونی یەکلیستی بۆ چەند هۆکارێک گەڕاندەوە،لەوانە!
یەکەمیان بەشێکی زۆری دەنگدەری کورد لەم سنورە بەشداری لە هەڵبژاردن ناکەن. بۆیە لیستی کوردستانی ناتوانێت بەر بەستی هەڵبژاردن تێپەرێنێت، ئەمەش بە ئەزموون تاقی کراوتەوە.
دووەم هۆکار، یاساکە لە بەرژەوەندی کورد نییە لە سنورەکە ، لەحاڵەتێکدا کورد ئەگەر لیستی خۆیشی هەبێت بەهۆی یاساکەوە ئەستەمە بتوانێت بەربەستی هەڵبژارودن تێپەرێنێت.
هۆکاری سێەم یەکێتی و پارتی بەربەستن بوون لەبەردەم یەکلیستی کە پێشتر حزبی شیوعی کوردستان داوای کرد سەرجەم حزبە کوردستانیەکان لەناوچە کوردستانیە کێشە لەسەرەکان بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن.