
٭ کورتەیەک لە ژیاننامەی مامۆستا سائرە:
ــ ناوی تەواوی: سائرە (ثائرة) یوسف عەزیز.
ــ ساڵی 1960 لە ئامێزی بنەماڵەیەکی جوتیاری عنکاوا لە دایکبووە.
ــ لە ساڵی 1973 خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (باعوث)ی کچان تەواوکردووە.
ــ قۆناغی ناوەندیشی لە ساڵی 1976 لە ناوەندی عنکاوا تەواوکردووە.
ــ ساڵی 1979 خانەی مامۆستایانی کچانی لە هەولێر تەواوکردووە.
ــ لە ساڵی خوێندنی(1979-1980) بە مامۆستای سەرەتایی لە قوتابخانەی گوندی ئالانەی سەر بە خەلیفان ناوچەی سۆران دامەزراوەو 7 ساڵ لە ئالانە ماوەتەوەو خزمەتی کردووە.
ــ لە دوای ئالانە بۆ قوتابخانەی گەڕەشێخان ناحیەی قوشتەپە گوازراوەتەوە.
ــ دوو ساڵ لە گەڕەشێخان بووە، لەوێ بۆ قوتابخانەی گەزنەی سەر بە ناحیەی عنکاوا گوازراوەتەوە.
ــ لە دوای ئەوەی ساڵانێکی زۆر وەکو مامۆستایەکی دڵسۆز لە گوندەکان خزمەتی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن دەکات بۆ قوتابخانەی (فتوة) لەناو شاری هەولێر گوازراوەتەوە.
دواجار مامۆستا سائرە دەگەڕێتەوە بۆ عنکاواو بۆ قوتابخانەی عنکاوای کوڕان دەگوازرێتەوەو دوای ئەوەی 20 ساڵی تەواو خزمەتی پرۆسەی پەروەردەو فێرکردنی کردووە، لە ساڵی 2000 لەسەر داوای خۆی خانەنشین کراوە.
حزبی شیوعی کوردستان پشتیوانی لەم کاندیدە دەکات.