بەپێی پێشبینی كەشناسی لەم دوومانگەی پایزدا باران كەم دەبارێت و بەڵام لە سەرەتای مانگی 12 وە بارانێكی زۆر بەسەر هەرێمدا دەبارێت.

کەشناس ئاراس جەبار سەبارەت بە پێشبینی سەنتەرە جیهانیەکانی کەشوهەوا  بۆ هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە" پێشبینی سەنتەرە ئەمریکیەکان کە لە نوێبوونەوەکاندا دووبارە ئەبێتەوە، ئاماژە بە وشکی ئەم مانگە و مانگی 11ی داهاتووش ئەکات، بەڵام بۆ مانگی 12 پێشبینیەکی جیاواز جاروبار دووبارە ئەبێتەوە کە لەو مانگەدا بارانبارین لەناوچەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بەرزببێتەوە و لەسەروو رێژەی ئاسایی باران دەبارێت، بەڵام ئەم پێشبینیە لەسەنتەرە ئەوروپیەکان پێچەوانەیە و هەمان باروودۆخی وشک بۆ مانگەکانی 11و 12 چاوەروان دەکرێت".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا