بەغدا زیاتر لە 10 ملیار دیناری خستە سەر حسابی حكومەتی هەرێم كە پارەی گەنمی جوتیارانەو بەمزوانە دابەش دەكرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند " وەجبەیەکی دیکەی پارەی جوتیاران گەشتوە، کە بڕەکەی ١٥ ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینارە، سبەینێ لە پارێزگای هەولێر و هەفتەی داهاتوو لە سلێمانی و دهۆک دەست بە دابەشکردنی دەکەین".
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە "ئەو جوتیارانەی لە یەک تەن هەتا پەنجا تەنیان لێ وەرگیراوە شایستەکان وەردەگرن، پاشان ئەوانەی بڕی زیاتریان تەسلیم کردوە وەریدەگرن، بەپێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنمەکانیان".
سەبارەت بەشی هەر پارێزگایەک لەو پارەیەی گەیشتوەتە سەر هەژماری وەزارەت، پارەکە بەم شێوازە دابەشکراوە:
شەش ملیار دینار بۆ سلێمانی.
پێنج ملیار دینار بۆ هەولێر .
چوار ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ دهۆک.