ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای نەوتی خاو بەهۆی جێبەجێ كردنی رێكەوتنی ئیسرائیل و غەززە كەمێك دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
نرخی خاوی برێنت بە ٦٢ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی دوو دۆلار نزمبووەوە..
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ـی تشرینی یەکەمـی ٢٠٢٥، جیاواز لە نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساس زیاتر نزمبووەوە و بە ٥٢ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.