وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ هاوردە كردنی ئۆتۆمبێل پلانێكی نوێ‌ داەنێ‌ تا سنوورێك بۆ ئۆتۆمبێلی بەكارهاتو و خراپ دابنێ‌.

هاشم سودانی، بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی ئۆتۆمبێل لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند" ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ساڵانە هاوردە دەكرێن، بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی، نزیكەی ٢٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلن، لەئێستاشدا پلان هەیە بۆ ڕێكخستنی پرۆسەی هاوردەكردن و كۆنترۆڵكردنی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل".

ئاماژەی بەوەشكرد‌، توێژینەوەیەكی گشتگیر ئامادەكراوە، لەنێویاندا چەندین پێشنیار هەیە كە ئۆتۆمبێلی كۆن و بەكارهێنراو و زیانلێكەوتوو و نوێ لەبەرچاو دەگرن، ئەم توێژینەوەیە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران بۆ كاروباری ئابووری بۆ پەسەندكردنی، لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامەكەش، ڕێسای هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل هەموار دەكرێتەوە.

بە وتەی ناوبراو توێژینەوەكە بە بەشداری دامودەزگا پەیوەندیدارەكان ئامادەكراوە، لەوانەش هاتووچۆی گشتی، بەشی ستانداردكردن و كۆنتڕۆڵی جۆری، وەزارەتەكانی گواستنەوە، كار، ژینگە، بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەكانی وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردن و شارەوانی بەغدا.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا