بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، تەرمی تەواوی ئەو بارمتە کوژراوانەی ئیسرائیلیان رادەست کردووەتەوە، کە دەستیان پێیدەگات و رایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی تەرمی زیاتر کە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەستدا بەڵێنیان داوە، پێویستیان بە کەرەستەی تایبەت هەیە.
هاوکات، سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، خاچی سوور درەنگی رۆژی چوارشەممە بەرەو باکووری غەززە بەڕێکەوتووە بۆ وەرگرتنی رووفاتی "چەندین" بارمتە.
باڵی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس لە راگەیێنراوێکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، پابەندیی خۆی بە رێککەوتنەکە جێبەجێکردووە بە رادەستکردنی هەموو زیندانییە ئیسرائیلییە زیندووەکانی ژێردەستی، لەگەڵ ئەو تەرمانەی کە دەستیان پێی گەیشتووە.