محه‌مه‌د شیاع سودانی لەكاتی پێشوازیكردنی له ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تی دیاری قه‌زای مه‌دائن له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا رایگه‌یاند، "وڵات له ساڵی 2003ه‌وه توشی شه‌ڕ و گه‌مارۆ بوه و به‌ده‌ست تیرۆره‌وه ده‌یناڵاند و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر دۆخی گشتی هه‌بوه، هه‌روه‌ها عێراق باجی قورسی داوه بۆ گه‌یشتن به سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگه و پته‌وكردنی ئاسایش، ئه‌مه‌ش به كۆششی هاوڵاتیان و هه‌وڵی هێزه ئه‌منییه‌كانمان به‌ده‌ستهاتوه، كه ئه‌مڕۆ كۆنترۆڵی ته‌واوی وڵات ده‌كه‌ن".
وتیشی، "حكومه‌ته‌كه‌مان كاریگه‌رییه‌كی به‌رجه‌سته‌ی له‌سه‌ر هاوڵاتیان به‌جێهێشتوه سه‌باره‌ت به ده‌ستكه‌وته‌كانی له پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا، ئێمه له ماوه‌ی كه‌متر له سێ ساڵدا ده‌ستكه‌وتی زۆرمان به‌ده‌ست هێناوه، ئاواته‌خوازین ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌تریش به‌ده‌ستبهێنین".
باسی له‌وه‌شكرد، "زیاتر له دو هه‌زار و 538 پڕۆژه هه‌ن كه ساڵانێكه ڕاگیراون و ده‌ستمان كردوه به جێبه‌جێكردنیان، له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ش پڕۆژه‌ی نوێمان ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كانی هه‌وڵی خزمه‌تگوزاری خێرا و كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچونه‌كانیان بۆ زیاتر له سێ ملیۆن هاوڵاتی له سه‌رانسه‌ری پارێزگا جیاوازه‌كان پێشكه‌ش كردوه".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "گه‌نجان 60%ی كۆمه‌ڵگه پێكده‌هێنن و توانیومانه زیاتر له 500 هه‌زار هه‌لیكار له كه‌رتی تایبه‌تدا دابین بكه‌ین، كرێكارانی كه‌رتی تایبه‌تیش له سایه‌ی یاسای خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ماف و ئیمتیازات سودمه‌ندن، جگه له‌وه‌ش كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبون ده‌یانگرێته‌وه هه‌روه‌ها له بانكه‌كانه‌وه قه‌رزیان پێده‌درێت".