نووسینگەی سەرۆكایەتی ئێران لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە دوای دانوستانەكانی پێشتر و و بۆردومانی ناوەندە ئەتۆمیەكانمان لەلایەن ئەمەریكاوە هیچ متمانەیەكمان بە ئەمەریكان ەماوە.

مەهدی تەباتەبایی، ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پاشگەزبونەوە لە بەڵێنەکان و هێرشی سەربازی ئەمریکا لەم دواییانەدا، وایکردوە حکومەت متمانەی بە واشنتن نەمێنێت"، وەك ئاماژەیەك بۆ هێرشەکانی ئەمریکا کە لە مانگی (حوزەیران/6)ـی ئەمساڵ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشكردوە، "تیمی ئێران لە کاتی کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە نیویۆرک كە کۆتایی مانگی ڕابردودا بەڕێوەچوە، دەیتوانی لەگەڵ لایەنی ئەمریکی دانوستان بکات، بەڵام داوای دانوستاندنی نەکرد".

ئەو لێدوانانە دوای ئەوە هاتن کە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە ئەمڕۆ ڕایگەیاندبو، "ڕون بوەتەوە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کاریگەری زانیاری هەڵەی لەسەر بوە کە دەڵێت پڕۆگرامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەی وڵاتەکەمان نزیكبوە لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی".

ئەوە لەكاتێكدایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بانگهێشتەکەی ترەمپ بۆ گفتوگۆ "ناڕاستە" و لەگەڵ ئاراستە "دوژمنکارەکانی بەرامبەر تاراندا ناکۆکە".

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا